كوردستان میدیا: شێرزاد سمكۆ كەسایەتی ناسراو و نیشتمانپەروەری ناوچەی برادۆستی ورمێكۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێكەوتی ١٢ی خاكەلێوە شێرزاد سمكۆ نەوەی سمكۆی شكاك، خەڵكی گوندی گەنگەچین لەناوچەی برادوستی ورمێ لەتەمەنی ٥٧ سالیدا بە هۆی نەخۆشی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان كرد.
شێرزاد سمكۆ لە ساڵی ١٣٥٨هەتا ١٣٦٣ی هەتاوی پێشمەرگەی هێزی بەرگریی سمکۆ بووە و برایەکیشی هەنووکە بە ناوی بێهزاد سمكۆ لە ناوەندی ٣ی کوردستان پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانە.
شێرزاد سمكۆ لە ناوچەی برادۆست بە كەسێكی خوشناو و جێگای رێزی خەڵكی ناسرابوو و هەتا دوا هەناسەی وەفادار بە رێبازی دێمۆکرات و پێوەندیی لەگەڵ حیزبی دێمۆکرات نەپساندبوو.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز شێرزاد سمكۆ دەكات.
رۆحی شاد