کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ناوچەكانی ورمێ، سەوڵاوا، مەریوان و سنە رێز لە رۆژی شەهیدانی كوردستان گیرا

17:42 - 14 خاکەلێوه 2713

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات لە شاری ورمێ، سەوڵاوا، مەریوان و سنە و ناوچەكانی دەورووبەرییان بە بۆنەی رۆژی شەهیدانی كوردستان چالاكی تەبلیغیان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات لەشاری ورمێ لە گەڕەكەكانی شەهرەكی ئیسلام ئاباد، شەهرەكی تەرزیلوو، شەهرەكی ئیسار، شەهرەكی ئازادگان، شەهرەكی وەلیعەسر چالاكیان بەڕێوە برد.
هەر لەو پێوەندییەدا ئەو ناوچانەی ورمێ كە رێزیان لە رۆژی شەهیدانی كوردستان گرتووە بریتین لە:
ناوچەی باراندووز: لەگوندی زورگاوێ روبەڕووی كۆمیتەی حەسەنی، ئاوایی كووكێ لە شوێنی بازرەسی

گەڵی قاسملوو: گوندی سێلان

دەشتەبێڵ: گوندەكانی رەژگوند، سێكانی، كانی سپی، سیاوان ، سێ رێیانی لۆركان

بەردەكەشك: سنووری ناوچەی دۆڵ و دەشتەبێڵ.


ناوچەی مەرگەوەڕ:
سێ رێیانی ژاراوا، سێ رێیانی گردوان و دێزێ

لە گوندەكانی، زێوە، رەزگە، گاڕانە و سێڕێیانی راژان بۆ جۆڕنێش دروشمی قازی، قاسملوو، شەرەفكەندی و شەهیدانی كوردستان رێگاتان درێژەی هەیە نووسراوە و بەو بۆنەوە تراكت بڵاو كراوەتەوە.


هەر لەو پێوەندییەدا ئەندام و لایەنگرانی حیزب بە بۆنەی ١٠ی خاكەلێوە ئاڵایەكی گەورەیان لە چیای سیر روبەڕووی شاری ورمێ هەڵكردبوو.
مەریوان:

شاری مەریوانیش لە چالاكی تەبلیغی بێبەری نەبووە و تێكوشەرانی دێمۆكرات لە سێرێیانی رەزاو هەتا سەیرانگای سەردەشت و كەڵی مل زیاتر لە ٥٠٠ وێنەی شەهیدانیان بڵاو كردبووە و دروشمیشیان نووسیبوو.

لەلایەكی دیكەوە ئاڵایەكی گەورەی كوردستانیشیان لەسەیرانگای سەردەشت و كەڵی مل لە مەریوان هەڵكردبوو.

هەر لە مەریوان و لە سەر جادەی سەرەکیی نێوان گوندی نێ و سیاناودا ئاڵایەکی کوردستان هەڵکراوە و تا کاتی گەییشتنی ئەم هەواڵە ئەو ئاڵایە هەر شەکاوەیە و تەنانەت هێزەکانی رێژیم نەیانتوانیوە ئەو ئاڵەیە داگرن.


سەوڵاوا


لەئاواییەكانی هۆیە، سەرهۆیە و میراوی سەوڵاوا بە نووسینی دروشم و بڵاو كردنەوەی تراكت لە كاتی سێزدە بەدەردا رێزیان لە رۆژی شەهیدانی كوردستان گرت.

سنە
ئەندامانی حیزبی دێمۆكرات لەشاری سنە لەگەڕەكەكانی، كانی كووزەڵە-گوڵشەن- ئاغەزەمان- گریاشان- دەگەران- تەپەی بەهارمەست- شەریف ئاوا- ژاندارمری بە نووسینی دروشم و بڵاو كردنەوەی تراكت چالاكیان بە بۆنەی رۆژی شەهیدان بەڕێوە برد.