کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەشتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەرێمی كوردستان كرایەوە

23:04 - 14 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: هەشتەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە شاری هەولێر لە لایەن دەزگای ئەلمەدی بۆ راگەیاندنی رۆشنبیری و هونەر كرایەوە.

ئەو پیشانگایە بە ‌هاوكاریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی سێ‌ شەممە رێكەوتی١٣ی خاكەلێوە، لە پاركی سامی عەبدولڕەحمان دەستی بەكارەكانی كرد.
لەو پێشانگایەدا ١٦وڵاتی عەرەبی و ئورووپایی بەشدارن و ١میلیۆن و ٥٠٠هەزار كتێبی زانستی و ئەدەبی و رۆشنبیری لەو شوێنەدا بوونیان هەیە.

ئەو پیشانگایە بۆ ماوەی یازدە رۆژ بەردەوام دەبێت.