کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە ورمێ کۆچی دوایی کرد

18:27 - 15 خاکەلێوه 2713

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ کۆچی دوایی کرد.
به پێ هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی١٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٢ی هەتاوی خدر فەرشادی باوکی شەهید شەهاب فەرشادی خەڵکی گوندی فلکانی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ به هۆی نەخۆشی ماڵ‌ئاوایی لە ژیان کرد.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خدر فەرشادی دەکات و خۆی بە شەریک و بەشداری خەمیان دەزانێت.

رۆحی شاد