کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە مه‌‌ریوان کۆچی دوایی کرد

23:02 - 15 خاکەلێوه 2713

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە ناوچەی مه‌‌ریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

به پێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی١٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٢ی هەتاوی جەعفەر هوشیار باوکی شەهید ناسر هوشیار لە تەمەنی ٨٣ ساڵی دا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

جەعفەر هوشیار که‌سایه‌تییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی ناوچەی مەریوان بووە.

4294.jpg
شەهید ناسر هوشیار


حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری جەعفەر هوشیار دەکات و خۆی بە شەریک و بەشداری خەمیان دەزانێت.