کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموكرات ـ سوید لە كۆنگرەی حیزبی سوسیال دێمۆكراتی سویددا بەشداریی كرد

20:26 - 16 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی حیزبی دێمۆكرات لە سەر بانگهێشتی حیزبی سوسیال دێمۆكراتی سویددا بەشداریی لە 37 هەمین كۆنگرەی ئەو حیزبەدا كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو كۆنگرەیە بەبەشداریی شاندی حیزب كە پێكهاتبوون لە پەروانە حەیدەری، نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لە سوید وساڵح شەرەفی، لە ژێر ناوی سوسیال دێمۆكراتەكان پارتی ئایندەدا دەستی بەكارەكانی كرد.

لە كردنەوەی ئەو كۆنگرەیەدا ستەفان لۆفێن بەرپرسی پارتی سوسیال دێمۆكراتەكانی سوێد و مسر محەممەد ئەبووقادر بەرپرسی حیزبی سوسیال دێمۆكراتی تازە دروست بوو وتارێكیان پێشكەش كرد.
باسە سەرەكییەكانی كۆنگرە بریتی بوون لە گرینگی گەڕانەوەی حیزبە سوسیالست و سوسیال دێمۆكراتەكان بۆ سەر دەسەڵات، كەم كردنەوەی بێكاری و سەركەوتن لە هەڵبژاردنەكاندا بوو.
هەر لەو پێوەندییەدا سیمینارێكیش لە پێوەندیی سیاسەتی پێشكەوتووی دەرەوە و ئەزموونی لاوان لە داهاتوودا پێك هات و نوێنەرانی حیزبی دێمۆكراتیش تێیدا بەشدار بوون.
لەو سیمینارەدا ئەنگڤار كارلسون سەرۆك وەزیری پێشووی سوید و مۆنا سالەین، وەزیری دەرەوەی پێشوو لە نا هەلم والین و وانیا لوندبی وەدین بەرپرسی پێشووی فیدراسیونی كرێكاری سوید قسەیان كرد.
5015.jpg