کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێز هیجری و دكتور مەحموود عوسمان: پێویستە كورد بە ورد بینێەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی تێبكۆشێ‌

17:14 - 18 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: دكتور مەحموود عوسمان كەسایەتیی سیاسیی و پارلمانتاری كورد لە عێراق، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆكراتی كرد و لەلایەن هەیئەتێكی حیزبەوە بە سەرپەرستی بەڕێز مستەفا هیجری سكرتێری گشتیی پێشوازیی لێكرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو دانیشتنە رۆژی شەممە رێكەوتی ١٧ی خاكەلێوە ئەنجام درا و تێیدا باسی پێوەندیدار بە كورد و دۆخی سیاسی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین هاتۆتە گۆڕێ‌.
لەو كۆبوونەوەیەدا د. مەحموود عوسمان لەسەر دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و پێوەندییەكانی نێوان ئەو دوو لایەنە و گیروگرفتە چارەسەر نەكراوەكان قسەی كرد و دواتر سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران باسێكی گشتیی لەسەر دۆخی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان پێشكەش كرد.

4330.jpg

لەو چاوپێكەوتن و كۆبوونەوەیەدا هەر دوو لا لەو باوەڕەدابوون كە پرسی كورد بەپێی ئەو گەشە كردن و بەرەوپێش چوونەی كە بە خۆیەوە دەبینێت، لەگەڵ هەلومەرجی تایبەتیش بەرەو روو دەبێ و پێویستە كورد زیاتر لە پێشوو لەسەر هەست بێ‌و بە ورد بینییەوە هەنگاوی شیاو لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەكانی هەڵێنێتەوە.