• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

چالاکێکی ژنان: رێزی ژنان بپارێزرێت و هەڵاواردنەکان کۆتایی پێ بێت

زایینی: ٢٨-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٢/٠٩ - ١٢:٢٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
چالاکێکی ژنان: رێزی ژنان بپارێزرێت و هەڵاواردنەکان کۆتایی پێ بێت
کوردستان میدیا: بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی کرێکار، خوازیاری پێش‌گیری لە دەرکرانی ژنانی کرێکار، جیاوازیی مووچەی ژن و پیاو، چەوسانەوە و ... هتد ە.

بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیلنا، سوەیلا جلودارزادە، بەرپرسی یەکیەتیی سەرانسەریی ژنانی کرێکار، دەڵێت: لەمەڕ دەستەبەر بوونی حوزووری ژنان لە بیاڤە جۆراوجۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا، پێویستە یاسای پاڵپشتی لە ژنان پەسند و چاکسازی بۆ یاساکانی هەڵاواردن لەهەمبەر ژنان و رەهەندەکانی پاراستنی رێز و حورمەتی ئەو توێژەی کۆمەڵگا، رەچاو بکرێت.


بە وتەی بەرپرسی یەکیەتیی سەرانسەریی ژنانی کرێکا، مافی پیشەیی ژنانی کرێکار، بریتییە لە: پێش‌گیری لە دەرکردنی لەرادەبەدەری ژنانی کرێکار، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە پەیمانی و کاتییەکان و واژۆی سپی (گرێبەستێک کە بێ بیمە لەلایەن خاوەن کارەوە ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت)، پێش‌گیری لە جیاوازیی حەق‌دەستی نێوان ژن و پیاو، دابین کردنی ئەمنیەتی کار، پێش‌گیری لە هەڵاواردنی بەرزبوونەوەی ئاستی کار و پیشە، دامەزرانی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە، پێش‌گیری لە چەوساندنەوەی ژنانی کرێکاری سەڵت، پاڵپشتی لە ژنان لە دامەزراوە کرێکارییەکان و ئەنجومەنەکان، لابردنی هەڵاواردنی ژنانی خانەنشین کراو سەبارەت مافی خاوەنداریەتیی منداڵ.


جلۆدارزادە، لە سمینارێکدا کە بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکارەوە گیرابوو، گوتی: داخوازیی ژنانی زەحمەتکێش و کرێکار وێڕای پاراستنی رێز و پێویستە کەرامەتی مرۆییان لە ئامادە بوون و بەشداری لە بوارەکانی بەڕێوەبەریدا، دەستەبەر دەبێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک