کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە، ٨ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپا

18:04 - 9 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی سنەیی بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی بەرهەڵستکاری رێژیم، بە ٨ ساڵ زیندان حوکم درا.


بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی موکریان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بەناوی خەبات محەممەدزادە بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی دژبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەلایەن دادگای شۆڕشی ئسلامیی ئەو شارەوە حوکمی ١٦ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپا، بەڵام لە دادگای پێداچوونەوەدا حوکمەکەی بۆ ٨ ساڵ کەم کرایەوە.
بەپێی سەرچاوەکە، خەبات محەممەدزادە زیاتر لە ٢ مانگە لە گرتنگە دایە و ئێستاش لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.
ماوەیەک لەوەپێشیش دوو هاووڵاتیی دیکەی سنەیی، خەڵکی گوندی تەنگیسەر، بەناوەکانی واحید دووستی و رەحمان سوبحانی، لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری رێژیم و هەروەها تۆمەتی ئەمنیەتی، بە ١٨ مانگ زیندان حوکم دران و ئێستاش لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ماوەی حوکمەکەیان تێپەڕ دەکەن.