کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سینەماکارێکی كوردی كرماشانی فیلمێكی سینەمایی بەرهەم هێنا

17:12 - 20 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: فیلمی سینەمایی ماسی و پشیلە نوێترین فیلمی شەهرام موكریی دەرهێنەری كوردی كرماشانە كە لەو دوایانە كۆتایی بە كارەكانی هاتووە.
فیلمی سینەمایی ماهی و گربە ( ماسی و پشیلە) لە وێنەگرتنی مەحموود كەلاری وێنەگری كورد، لە ناوچەی سەقالكساری سەر بە شاری رەشت دروست كراوە.
سیناریۆی ئەو فیلمە لەلایەن شەهرام موكرییەوە نووسراوە و چیرۆكی گرووپێك لە قوتابیان و لاوانی زانكۆیەكی ئێران بۆ بینەر دەگێڕێتەوە كە سەردانی باكووری ئێران دەكەن و هەندێك رووداوی سەرسوڕهێنەریان بۆ دێتەپێشێ.


لەو پێوەندییەدا ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردەوە، ئەو فیلمە دووهەمین بەرهەمی ئەو سینەماكارە كوردەیە.
وێنەگری فیلمی ماسی و پیشیلە دوای كۆتایی هاتنی وێنەگرتنی فیلمی سینەمایی رابردوو لەدەرهێنانی ئەسغەر فەرهادی سینەماكاری ئێرانی و براوەی خەڵاتی ئۆسكاری ٢٠١١، لە وڵاتی فەرانسەوە گەڕایەوە ئێران و دەستی بە وێنەگرتنی فیلمە نوێیەكەی شەهرام موكری كرد.