کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمی وێنەگرێكی بۆكانی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هونەرە وێناییەكان نمایش دەكرێت

22:20 - 20 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: بەرهەمی هونەری لوقمان رەحیمی وێنەگری كورد لەپێنجەمین پێشانگای فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هونەرە وێناییەكان بەشداریی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەو فێستیڤاڵەدا ٧٦ بەرهەمی وێنەگرانی ئێران نمایش دەكرێت و بەرهەمەكانی لوقمان رەحیمیش لە نێو ئەو وێنانە دایە.
هەر لەو فێستیڤاڵەدا چەندین بەرهەمی وێنەیی، وێنەگرانی وڵاتانی ئوزبەكستان، هیند، مەقدوونیە و بەنگلادێش بەشدارن.
لوقمان رەحیمی تەمەنی ٣٨ساڵە و لە وێنەگری كوداكی شاری بۆكان سەرقاڵی كاری هونەرییە.
ئەو هونەرمەندە كوردە بە پیشان دانی وێنەكانی باس لە سروشت و كەش و هەوای دڵڕفینی كوردستان دەكات.