کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی، ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریە سەردانی ئەمریکا دەکات

22:59 - 9 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: حەوتووی داهاتوو، هەیئەتی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریە، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئەمریکا، سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.


بەگوێرەی راپۆرتی ماڵپەڕی ئاڤێستا کورد، ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریە لەسەر داخوازیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە فەرمی سەردانی ئەمریکا دەکات.
لەم سەردانەدا هەیئەتی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریە لەگەڵ هیلاری کلینتۆن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا و لێپرسراوانی ئەو وڵاتە هاودیتن پێک دەهێنن.
سەردان و هاودیتنی هەیئەتی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریە، رێکەوتی ١٨ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی ئەنجام دەدرێت و ماوەی ٤ رۆژ دەخایەنێت.
ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریە لە ١٥ حیزب، رێکخراوی لاوان و ژمارەیەک کەسایەتیی سەربەخۆ پێکهاتووە.
ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریە لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی سووریەدا لەمەڕ پاڵپشتیی کوردانی سووریە لە مانگی رەزبەری ١٣٩٠ی هەتاوی لە شاری قامیشلوو دامەزراندنی خۆی راگەیاند.