کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران لە ناوبازنەی توندترین گەمارۆکان دا (سمکۆ بێکەس)

16:57 - 22 خاکەلێوه 2713

سمکۆ بێکەس

بە درێژایی دەسەڵاتی ئاخوندی دەتوانین بڵێن نەک خێر و بێری بۆ خەڵکی ئێران نەبووە بەڵکو دایم ئەو حکوومەت و نیزامە بووتە هۆی ئاژاوە بۆ هەموو وڵاتانی ناوچە و دنیا و لە ناو خۆیی وڵاتیش دا بۆتە زیندانێکی گەورە بۆ خەڵکی ئێران و هۆی نەهامەتی و سەختی ژیان بووە بۆ گەلانی ئێران، بە داخەوە بە هۆی ئەو هەڵە یەک لە دوایی یەکانەی کە دەسەڵات داران بۆ بەرهەم هێنانی ئورانیوم، و لە راستی دا بە ناوی ئاشتی و وزە و لە پشتەوە و ژێر بە ژێر پلانی شاراوە و نەزانراو، وڵاتانی رۆژ ئاوای ناچار کردووە هەر جارەو بیر لە گەمارۆیەکی سەخت تر بکەنەوە هەتا ئێران ناچار بە پاشەکشە لە بەرنامەی ناوکی خۆی بکەن، بەڵام غافل لەوە کە قسەی ئاخوند یەکە و نابێتە دوو، ئەوەی کە جار و بار بە ناوی دانوسان و وتووێژ لەگەڵ وڵاتانی پینج کۆ یەک ، کوبونەوە دەکەن تەنیا بۆ کات کوشتن بووە وهیچی تر و تەنانەت یەک هەنگاویش دەسەڵاتی ئاخوندی پاشەکشەی لەویستی ئەتومی خۆی نەکردوە و هەر جارە و هەواڵێکی تازە لە دەست راگەیشتن بە پیتاندنی ئورانیومی زیاتر  بڵاو دەکاتەوە و هەنگاوێک لە ئامانجەکەی نزیک تر دەبێتەوە لە دروست کردنی بۆمبی ئەتومییە کە هەموو رۆژ ئاوای نیگەران کردووە ، ئەم واز نەهێنانە بە فر و فێڵ و بە سادەیی وڵاتانی رۆژ ئاوای فریو داوە کە هەر جارە و بە بیانۆیەک کات دەکوژێ و توانیویەتی مانەوەی دەسەڵاتەکەی درێژ بکاتەوە و فشاری زل هێزەکانیش کەم بکاتەوە.

دەسەڵاتیک کە لە سەروی وڵاتانی دنیاوەیە لە ریزی ئیعدام کردندایە و رێژەی بیکاری و هەژاری و مادە هۆش بەرەکان بڕستی لە خەڵکی وەڵاتەکە بڕیوە. بەڵام ئەوەی بۆی گرینگ نیە داخوازی خەڵکی ئێرانە.
بە داخەوە لەم ناوەدا خەڵکی ئێران بە گشتی و بە تایبەت چینی هەژاری ناو کۆمەڵگا، رۆژ لەگەڵ رۆژ ژیانی ئاسایی یان سەخت تر و دژوارتر دەبێت، تا بۆ بە دەست هینانی پارویەک نان بۆ سەر سفرە و خوان ناچارن کاری زۆر و داهاتی کەم تەحەمول بکەن، و دەسەڵاتی ئاخوندی هیچ پلانێکی بۆ باشتر بوونی ژیانی خەڵکی نییە بەڵکو بەردەوامە لە درێژە دان بەو سیاسەتە هەڵە کە هەموو دنیای بە زاڵە هیناوە و لە لایەکی تریشەوە بەردەوام خەریکی پشتیوانی کردنی رێژیمە دیکتاتۆرەکەی بەشار ئەسەدە و گروپە تروریستەکان لە سەرتاسەری دنیا پر چەک دەکات و پشتیوانی دارایی ئەو گروپانە دەکات کە دژی بەرژەوەندی یەکانی وڵاتانی زل هێز تیرور و رەشە کوژی ئەنجام دەدەن. لە لایەکی ترەوەلە دوای دوایین کوبونەوەی بێ ئەنجامی وڵاتە زل هیزەکان لەگەڵ ئێراندا جاریکیتر ئەمریکا کەوتە بڕیاری سەپاندنی سزای زیاتر بە سەر ئێران کە وەک لە پێش نوسی ئەم رەش نوسەدا هاتووە. سەخت ترین گەمارۆکان لە ریگەیە دژی ئێران کە کورتەی ناوەرۆکی ئەم گەمارۆ تازەیە، وێرای پێ داگری لە گەمارۆکانی پێشوو، هەر وڵاتێکی دەرەوە کە لە گەل هەرکارخانە و دام و دەزگایەکی ئێرانی بازرگانی بکات ئەوە سزا دەدرێ و هەروەها حکومەت لە داهاتی فرۆشی نەوتی ئێران تەنیا دەتوانێ خواردن و دەرمانی پێ بکردرێ و هیچی تر.
ئەم بریارنامە کە هەتا مانگی داهاتوو رەنگە بگاتە بریاری کۆتایی لە لایەن سنای ئەمریکاوە چەند شتیکی گرینگی تری لە خۆی دا کۆ کردوەتەوە وەک، ئازادی زیندانیانی سیاسی ،رێز گرتن لە مافی ژنان و چاوەدێری بە سەر هەڵبژاردنی ئازاد لە ئێران داهاتووەتە بەر باس، بۆیە تا دەسەڵاتی ئاخوندی ئەم بریارانە جێ بە جێ نەکات گەمارۆیی سەر شیرکەتەکانی ئێرانی هەر وا بەردەوام دەبێت.
جێی خۆیەتی کە بڵێن داخوا وێستگەی ئەتومی ئێران ، لە قازانجی کێ و بۆ چییە و داخوا ئێرانێکی ئەتومی لە بەرژەوەندی چ لایەنێک دایە، بۆیە بۆ خەڵکی ئێران نانی سەر سفرەو خوان گرینگە نەک دروست کردنی کورەی ئەتۆم و پیتاندنی ئۆرانیوم و ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران یەک دەنگ لەم رێژیمە سەرەرۆ و دیکتاتۆرە بێنە دەنگ و بڵێن ئیتر بەسە و دەسەڵاتی ئاخۆندی ئیتر کاتی هەرەسە. و ئێران لەم مەینەتی ئەم رێژیمە رزگاری بێت.

ناوەرۆکی ئەم بابەتە را و تێبینی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نیە