کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێكی حیزبی دێمۆكرات لە هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد

17:38 - 24 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: ئەندامێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و خەڵكی ناوچەی سەرپێڵی زەهاو لە هەرێمی كوردستان ماڵاوایی لە ژیان كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی ٢٢ی خاكەلێوەی ١٣٩٢ی هەتاوی ئەحمەد ئاسیا پوور خەڵكی ئاوایی تایشەیی سەر بە سەرپێڵی زەهاو لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
كاك ئەحمەد دانیشتووی كەمپی كاوە لە هەرێمی كوردستان بوو و وەك ئەندامێكی دڵسۆزی حیزبی دێمۆكرات ئەركەكانی بەڕێوە دەبرد و خۆی بە خەمخۆری جووڵانەوەی كورد دەزانی.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی كاك ئەحمەد دەكات و خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێت.

رۆحی شاد