کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمی وێنەگرێكی كوردستانی رۆژهەڵات لەفێستیڤاڵی هونەرە وێناییەكان نمایش كرا

15:07 - 26 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: بەرهەمی لوقمان رەحیمی وێنەگری كورد بۆ سێهەمین جار لەپێنجەمین پێشانگای فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هونەرە وێناییەكان نمایش كرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەو فێستیڤاڵەدا زیاتر لە٧٠ بەرهەم لە ئێران و بەرهەمەكانی وێنەیی، وێنەگرانی چوار وڵاتی ئوزبەكستان، هیند، مەقدوونیە و بەنگلادێشیش لەتاران نمایش كران.
لوقمان رەحیمی تەمەنی ٣٨ساڵە و لە وێنەگری كوداكی شاری بۆكان سەرقاڵی كاری هونەرییە.

بەرهەمەکانی ئەو هونەرمەندە پێشتریش لە چەندین فێستیڤاڵی دیکەدا بەشدارییان کردووە.

4411.jpg
فەرهەنگ عاتفی

لەلایەكی دیكەوە پێشانگایەكی شێوەكاری هونەرمەندێكی كرماشانیش لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.
پێشانگای شێوەكاری فەرهەنگ عاتفی هونەرمەندی كورد كە باس لە كورد و ئەو نەهامەتییانەی كە بەسەری هاتووە لەهۆڵی سەنتەری ئاڵا لەشاری هەولێر كرایەوە.
فەرهەنگ عاتفی بێجگە لە هونەری شێوەكاری كاری موزیك ژەنیش دەكات و ماموستای هونەری شێوەكاری لە زانكۆی كرماشانە.