کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی دایكی دوو شەهیدی رێگای رزگاریی كوردستان لەشاری مەهاباد

16:33 - 28 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: دایكی مستەفا و ئیسماعیل زەهابی شەهیدانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، لەشاری مەهاباد كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، فاتمە حەسەنزادە خەڵكی شاری مەهاباد بە هۆی نەخۆشی دڵەوە ماڵاوایی لەژیان كرد.
دایە فاتمە ژنێكی بە ورە بوو و خۆی بە رێبواری كوڕە شەهیدەكانی دەزانی و هەر ئەوەش وای لێكردبوو كە لەناو خەڵكدا خۆشەویست بێت.
تەرمی دایە فاتمە لەنێو ئاپۆڕای خەڵكیدا لەگۆڕستانی شاری مەهاباد بەخاك سپێردرا.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی سەرەخۆشی لەبنەماڵەی دایە فاتمە دەكات.

رۆحی شاد