کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێمۆكرات ـ فینلاند لەگەڵ لێپرسراوێكی مافی مرۆڤ لەپارلمانی ئەو وڵاتە دیداری كرد

16:41 - 29 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: ئەژین رەزابی نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لەگەڵ خاتوو پاولا مۆیساندر بەرپرسی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ و لێپرسراو لەكاروباری نێودەوڵەتی لە پارلمانی فینلاند چاوپێكەوتی ئەنجام دا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەو دیدارەدا باس لەپرسی مافی مرۆڤ لە ئێران بە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگاوە، كراوە و ئەژین رەزابی ئاماژەی بە دوایین ئامارەكانی رێژەی لەسێدارەدان لەئێران كردووە و وتوویەتی كە بەشێك لەو ئیعدام كراوانە كوردەكانی ئەو وڵاتەن.
دیاردەی كوژران و بریندار كردنی كۆڵبەران وكاسبكارانی سەر سنوور بەشێكی دیكەی باسەكان بوو.
نوێنەری حیزبی دێمۆكرات ـ فینلاند ئاماری پێشێلكاریی مافی مرۆڤ لەناوچەكانی كوردستانی ئێرانی كە بە شێوەیەكی زۆر سیستماتیك لەلایەن دەسەڵاتدارانی رێژیمەوە بەڕێوە دەچێت پێشكەش بە بەرپرسی كاروباری مافی مرۆڤ لە پەرلمانی فینلاند كردووە.

لەلایەكی دیكەوە رەزابی لەو دانیشتنەدا باسی لە نزیك بوونەوەی هێزە كوردییەكانی ئێران لەگەڵ یەكتر كردووە و هەروەها باسی كوردەكانی سووریەش تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بووە.