کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنە رۆژنامەنووسێكی كوردستانی رۆژهەڵات خەڵاتی سێهەمین فێستیڤاڵی رۆژنامەوانی لەهەولێر وەرگرت

17:44 - 1 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: سێهەمین فێستیڤاڵی خەڵاتی رۆژنامەوانی لەشاری هەولێر بەڕێوە چوو و تێیدا ٢٢ رۆژنامەنووس لەسەرجەم شارەكانی كوردستان وەك رۆژنامەنووسی چالاك خەڵاتیان پێ‌بەخشرا.
گوڵباخ بەهرامی بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند، ئەو فێستیڤاڵە بە بۆنەی ١١٥هەمین ساڵڕۆژی بڵاو بوونەوەی یەكەم رۆژنامەی كوردی (كوردستان) لەلایەن سەنتەری رۆشنبیری ژیاو لەشاری هەولێر بەڕێوە چوو.
لە سێهەمین فێستیڤاڵی خەڵاتی رۆژنامەوانیدا ٢٢ رۆژنامەنووس لەنێوان زیاتر لە سێ‌سەد رۆژنامەوان هەڵبژێردران و یەك لەوان گوڵباخ بەهرامی شاعیر و نووسەری كوردستانی رۆژهەڵات بوو كە خەڵاتی پێ‌بەخشرا.
گوڵباخ بەهرامی خەلکی شاری دیواندرەیە و ئەندامی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانە و لەراگەیەنەكانی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی چالاكییە.

بڕیارە بەهرامی لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش وەك رۆژنامەنووس و میدیا كار خەڵات بكرێت.
ئەو ژنە رۆژنامەنووسە هاوكاتیش وەكوو شاعیرێك چالاكی دەكات و چەندین بەرهەمی لەو بوارەدا هەیە.