کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمی سینەماكارێكی كورد لەفێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی لەئاڵمان بەشداریی كرد

17:11 - 3 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: فیلمی ئەنیمەیشێنیی سێبەرەكان لەدوایین بیرەوەرییەكاندا دەروات لە سێزدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە رەشەكان لەبرلین وەرگیراوە.
ئەو فیلمە ئەنیمەیشێنیە لەدەرهێنانی رەزا محەممەدی سینەماكاری كوردی لەگەڵ حەوت فیلمی دیكەی ئێران، یەكەم جار لەوڵاتی ئاڵمان و دواتریش لەئەمریكا نمایش دەكرێت.
فیلمی سێبەرەكان لەدوایین بیرەوەرییەكاندا دەروات ساڵی پێشووش توانیبووی لەبەشی كێبڕكێی فیلمە ئەنیمەیشێنییەكانی ١٥هەمین خولی سینەمای ئێران بەشداری بكات.
ئەو فیلمە دووهەمین بەرهەمی رەزا محەممەدییە و بۆ یەكەم جاریشە بەرهەمەكانی لەفێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیدا نمایش دەكرێت.