کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مۆزەخانەیەك لەژێر ناوی \"فەرهەنگی كورد\" لەئەمریكا كراوەتەوە+وێنە

23:09 - 4 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: ژنێكی ئەمریكایی ماڵەكەی خۆی كردۆتە مۆزەخانەی فەرهەنگی كوردی و هاوكاتیش ئەو مۆزەخانەیەی پێشكەش بە زانكۆی بنگهامپتون كردووە.
رۆژنامەی نیویورك تایمز بڵاوی كردەوە، ویرا بیودین سەعید پوور خێزانی هاووڵاتییەكی كوردی كوردستانی رۆژهەڵات چەند ساڵ لەمەوبەر مۆزەخانەیەكەی تایبەت بەفەرهەنگی كورد لەوڵاتی ئەمریكا دامەزراندووە.
سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد، ئەو ژنە هەتا تەمەنی ٤٠ ساڵەیی هیچ زانیارییەكی لەسەر كوردەكان نەبووە و دواتر دەستی بە لێكۆلینەوە و موتاڵە كردن لەسەر كوردەكان كردووە.

ویرا بیودین لەساڵی ١٩٨٠ی زایینی ناوەندێكی لەژێر ناوی میراتی كوردەكان لەئەمریكا دامەزراندووە.
ئەو ژنە ئەمریكاییە بەشێك لەبینای ماڵەكەی خۆی كردۆتە پەرتۆكخانەی كوردی و سەرجەم كتێبەكانی پێوەندییان بە فەرهەنگی كوردەوە هەیە.

5029.jpg
ویرا بیودین سەعید پوور


بیودین لەكاتی خوێندنی دوكتورا لە زانكۆیكلمبیا لەگەڵ هومایوون سەعید پوور ئاشنا دەبێ‌و هەر لە رێگای ئەویشەوە دەستی بەلێكۆلینەوە لەسەر كوردەكان كردووە.
هومایون سەعید پوور ساڵی ٢٠١٠ بە هۆی تووشبوونی بە شێر پەنجە گیانی لەدەست دا و هەروەها خێزانەكەشی لەو ساڵە كوچی دوایی كرد و لە وەسیەت نامەكەیدا داوای كردبوو سەرجەم بەرهەم و هەروەها مۆزەخانەكەشی پێشكەش بە زانكۆی بنگهامپتون بەمەبەستی لێكۆلینەوەی زانستیانە لەسەر كوردەكان، بكرێ‌.