کوردستان میدیا: ژەنراڵ رۆبـێرت موود، کە بەرپرسایەتیی چاودێرە نێودەوڵەتییەکانی لە سووریە لە ئەستۆیە، رێکەوتی ١٠ی بانەمەڕ چووە شاری دیمەشق.
بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی ئاسۆ شەیـتـێـد پـرێـس، ژەنراڵ موود کە لەلایەن بان کیموون، مەئموور کراوە، پاش رۆیشتن بۆ دیمەشق داوای لە بەشار ئەسەد، سەرکۆماری سووریە و دژبەران کرد کۆتایی بە توندوتیژییەکان بێنن.
بەرپرسی چاودێرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: ٣٠ چاودێر، ٣٠٠ چاودێر، یان هەزار چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان ناتوانن تێکڕای کێشەکانی سووریە چارەسەر بکەن.
ناوبراو خوازیاری هاریکاریی هەمە لایەنەیە هەتا بەڕێووەبردنی ئەرکی چاودێرە نێودەوڵەتییەکان لە چوارچێوەی گەڵاڵەی ئاشتیدا چارەسەر بکرێت.
لە هەمان کاتدا چالاکانی سووری رایانگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە، ٩ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، لانیکەم٢٥ هاووڵاتی بەدەستی هێزەکانی رێژیمی سووریە کوژراون.
ئاگربەست لە نێوان رێژیمی سووریە و دژبەرانی ئەو رێژیمە لە رێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوە دەستی پێکرد، بەڵام پاش تێپەڕ بوونی چەند حەوتوو، تێکهەڵچوونەکان بە شێوەی بەربڵاو لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی سووریە سەریان هەڵدایەوە.
سەرەڕای بەردەوام بوونی توندوتیژییەکان لە سووریە، گەڵاڵەی ئاگربەست هێشتا لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتی دەکرێت.
زۆربەی راڤەکاران، ئاستی سەرکەوتوویی گەلاڵەی ئاشتی بە کەم وەسف دەکەن، بەڵام گەڵاڵەی ئاشتی، رێژەی توندوتیژییەکانی بە شێوەی کاتی کەم کردۆتەوە.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: لە سەرەتای دەسپێکی توندوتیژییەکانەوە هەتا ئێستا لە سووریە لانیکەم ٩ هەزار کەس کوژراون.