دکتور محه‌ممه‌د ئه‌مین گه‌ناوی
له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی بیری سیاسی و فه‌لسه‌فی و كۆمه‌ڵایه‌تی زاراوه‌ی مافی هاووڵاتی بوون به‌رده‌وام به‌كارهاتووه‌و به‌كار دێ. ئامانج له خه‌باتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌راهه‌م كردنی مافی هاووڵاتی بوونی یه‌كسانه بۆ هه‌موو تاكه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه خه‌باتی تیا روو ئه‌دات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوێسته و تێبینیه ئه‌مه‌یه كه مانای مافی هاووڵاتی بوون زیاتر له‌چوارچێوه‌ی یاسایی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كارهاتووه.
ئه‌مڕۆ له‌وڵاتانی رۆژئاوا كه به پێشه‌نگ و لانكه‌ی داهێنانی بیری مافی هاووڵاتی بوونی هاوچه‌رخ دائه‌نرێن له رووی یاساییه‌وه مافی یه‌كسان هه‌یه له‌گه‌ڵ مافی سیاسی، بیری سیاسی ، رای سیاسی .
هه‌روه‌ها له روی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌تا فه‌رهه‌نگی و زانستیه‌وه مافی تاكه‌كان كه‌م یان زۆر له یاسادا پارێزراوه. هه‌تا له رۆژئاوا، مافی ئابووری وه‌ك مافێكی هاووڵاتی بوون هەتا پێش ٣ ـ ٤ ده‌یه به جددی له به‌ر چاو نه‌گیرا بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هەتا ئه‌ندازه‌ی قبووڵ له رۆژئاوا مافی ئابووری وه‌ك مافێكی هاووڵاتی بوون دانی پیانراوه به پێی یاسا، له رێی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی و سه‌ندیكاكان و چه‌نده‌ها رێكخراوی ده‌وڵه‌تی و ناده‌وڵه‌تی پارێزگاری لێ ئه‌كرێ و هەتا ئێستاش خه‌باتی بۆ ئه‌كرێ بۆ كامڵبوونی .
تێ گه‌یشتن له‌مافی ئابووری هاووڵاتی بوون هه‌تا ئه‌و مافه ئابورییه رێژه‌ییه‌ی كه وه‌ك مافی هاووڵاتی بوون له رۆژئاوا هه‌یه به گوێره‌ی گۆڕان له تێ گه‌یشتنی فۆرمی ژیان كه له‌گه‌ڵ كات و سه‌رده‌ما ئه‌گۆڕێ گه‌لێ جدل و پرسیار هه‌ڵئه‌گرێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شا كه به چاوی رێژه‌یی له‌روی مێژووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافیای بیری سیاسی و فه‌رهه‌نگی و شارستانی سه‌یر بكرێ ئه‌وا له مێژوودا نه له ئێستادا له‌مه باشتر نابینرێ كه له ڕۆژئاوا هه‌یه .
بێ مافی ئابووری، مافی هاووڵاتی بوون له هه‌ر شوێن و كاتێكدا له درۆ فریو زیاتر هیچی تر نیه. ئه‌و كاته مافی هاووڵاتی بوون بوونی هه‌یه كه هاووڵاتی نه‌ك ته‌نها به‌شدار بێ له ژیانی سیاسی دا، له رووی یاسییه‌و به شكلی مافی هه‌بێ به‌ڵكو ئه‌بێ به‌شدارو چالاك و چاو‌دێر بێ له كایه‌كانی ئابووری و به‌كارهێنانی داهاته‌كانی وڵات به شێوه‌یه‌كی روون و ته‌ندروست و زیره‌كانه .
مافی هاووڵاتی بوون وه‌ك مافێكی سروشتی و ره‌وا له هه‌ر شوێنێ له دنیادا پێوه‌ره بۆ خۆش به‌ختی هاووڵاتیان و مرۆڤه‌كان وه هه‌روه‌ها به ده‌سه‌ڵات بوونی خه‌ڵك و به خه‌ڵكی بوونی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێ .
به داخه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌شی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی جیهان نه ته‌نها مافی ئابووری و هاووڵاتی بوونیان نیه به تایبه‌تی له ئاسیا و ئه‌فریقا و ئه‌مریكای لاتین، به‌ڵكو مافی ژیان و مانه‌وه له ژیانیشیان نیه. له‌بری ئه‌وه‌ی خه‌بات بۆ ره‌فاهیه‌ت و پێش كه‌وتنی زانستی و فه‌رهه‌نگی شارستانی و گه‌یشتن به ته‌كاملی ژیانێكی ئینسانی بكه‌ن، هه‌موو خه‌باتیان بۆ ئه‌مه‌یه له ژیانا بمێنن ئه‌گه‌ر ئه‌م ژیانه داماوی و كوله‌مه‌رگیش بێ .
ناوەرۆکی ئەم بابەتە را و تێبینی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نیە