کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی حیزبی دێمۆكرات لەسوید لە كۆبوونەوەی وەزیری كاروباری دەرەوەی حكوومەتی هەرێم بەشداریی كرد

17:30 - 7 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: وەزیری كاروباری دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەكان لەسوید پێكهێنا و لەم كۆبوونەوەیەدا شاندێكی حیزبی دێمۆكرات بە سەرپەرستی ئاسۆ ساڵح بەشدار بوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو كۆبوونەوەیە لەمیانەی سەردانی بەڕێز فەلاح مستەفا بۆ وڵاتی سوید بەمەبەستی كردنەوەی دەفتەری نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەو وڵاتە، پێكهات.

فەلاح مستەفا راپۆرتێكی لەسەر رەوشی كوردستان، عێراق و ناوچەكە پێشكەش بە بەشداران كرد.

هەر لەو دانیشتنەدا بەشداران و را و تێبینییەكانی خۆیان لەسەر پرسە پێوەندیدارەكانی كوردستان باس كردووە.
رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٤ی بانەمەڕ بەبەشداری شاندێكی حیزبی دێمۆكرات، لەشاری ستۆكهۆڵم پێتەختی سوید، دەفتەری نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی كرایەوە.

5035.JPG