کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەرکرانی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانینگەی \"علم و صنعت\"

23:23 - 11 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانینگەی عیلم و سەنعەت بە بیانووی جیدی نەگرتنی پیشەکەیان لەسەر کارەکەیان دەرکراون.


دەرکردنی مامۆستایانی جیابیر و رەخنەگر، پاش هاتنە سەر کاری مەحموود ئەحمەدی‌نژاد، رووی لە زیاد بوون کردووە.
پاش هاتنە سەر کاری ئەحمەدی نژاد، سیاسەتی گوشار و کونترۆڵی سیاسی زانکۆکان، بەرنامەی خانەنشین کردنی بە زۆرەملێ بەڕێوەچووە کە لەم رەوتەدا دەیان مامۆستای هەڵکەوتە بە ناچار خانەنشین، یان دەرکراون.
رەوتی ئەم دەرکردنانە پاش هەڵبژاردنی گوماناویی سەرکۆماریی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی توندتر بووەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، بەرپرسی زانینگەی علم و صنعت رێکەوتی ١١ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی دەڵێت: ٤ هەتا ٥ مامۆستای ئەم زانینگەیە بە هۆی ئامادە نەبوون لەسەر پۆلەکان و جیدی نەبوون، لە پیشەکەیاندا دەرکراون.