کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی باوكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت

18:11 - 8 بانەمەڕ 2713

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی سەردەشت بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٦ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، قادر دەروێشی باوكی شەهید رەحمان دەروێشی ناسراو بە مامۆستا رەحمان خەڵكی شه‌ڵماشی سەر بە ناوچەی سەردەشت لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشیەكی كتوپڕ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

مام قادر مرۆڤێكی تێكۆشەر ‌و نیشتمانپەروەر و پێشمەرگە خۆشەویست بوو و یەكێك بوو لەو كەسانەی كە هەتا دوایین هەناسەی ژیانی خزمەتی بە حیزب ‌و گەلەكەی كرد.

ناوبراو لە سەردەمی دەسەڵاداریەتیی حەمە رەزا شادا كەسێكی نزیک له شەهید مەلا ئاوارە بوو، و هەروەها لە دەورانی رێژیمی خومەینیشدا پشت ‌و پەنایەكی بەهێزی حیزبی دێمۆكرات و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە ‌و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكات و خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێ.

رۆحــــی شاد