کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فێستیڤاڵێكی نیگاركێشی لەشاری پیرانشار بەڕێوە دەچێت

22:05 - 8 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: یەكەمین فێستیڤاڵی نێگاركێشی بەمەبەستی زیاتر بایەخدان بەو هونەرە لەشاری پیرانشار بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە رێكەوتی ١٩‌ی بانەمەڕ ئەو فێستیڤاڵە بە هاوكاری كانوونی فەرهەنگی ـ هونەریی سەفیر لەپاركی فەرهەنگی شاری پیرانشار بەڕێوە بچێت و بۆ ماوەی سێ‌رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەو فێستیڤاڵە لەسێ‌بەشی منداڵان، مێرمنداڵان و گەورەساڵاندا بەڕێوە دەچێت و لەكۆتاییشدا داوەرانی ئەو فێستیڤاڵە بەرهەمە سەكەوتووەكان هەڵدەبژێرن.
لەو فێستیڤاڵەدا بەشداران دەتوانن لەسەرجەم رێكارەكانی نیگاركێشی وەكوو، ئابڕەنگ، قەڵەم رەنگی، رەنگ و روغن، ماژیك و قەڵەم شەمعی كەڵك وەربگرن.