کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كردنەوەی پێشانگایەك لەبەرهەمە هونەرییەكانی هاووڵاتییەكی كورد لەئیسپانیا

22:18 - 8 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: پێشانگایەك لەبەرهەمە هونەرییەكانی فۆتۆگرافێرێكی كورد لە مۆزەخانەیەكی وڵاتی ئیسپانیا كرایەوە.
لەوڵاتی ئیسپانیا، لە مۆزەخانەی پرێس پۆلیس لەشاری مدرید، پێشانگایەكی فۆتۆگرافی بۆ هونەرمەند ئارام كەریم كرایەوە و ئەو هونەرمەندە ئامانج لەو كارەی گەڕاندۆتەوە بۆ ناساندنی كولتوری نەتەوەی كورد بە وڵاتانی دیكەی جیهان.
ئەو هونەرمەندە كوردە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاندووە، من دەمهەوێ‌لە رێگەی كارە هونەری و بەرهەمی ژانرە ئەدەبییەكانەوە زیاتر گەلەكەمان بە جیهانی دەرەوە بناسێنم.
لەپێشانگای ئەو فۆتۆگرافێرەدا ١٥ وێنەی فۆتۆگرافی نمایش كرابوو و سەرجەمیان باسیان لە ژیان و گوزەرانی خەڵكی كورد دەكرد.