کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی ئێران، مۆڵەتی رێپێوانیان لە رۆژی جیهانیی کرێکار پێ نەدرا

00:09 - 12 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: سبەی رۆژی کرێکارە و رێژیمی ئێران ئیمساڵیش ئیزنی بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتیی ئاشتیخوازانەی بە کرێکاران نەدا.


جێگری بەرپرسی گشتیی خانەی کرێکار وێڕای رەخنە بە نەدانی مۆڵەت، لەمەڕ رێپێوانی کرێکاران لە رۆژی جیهانیی کرێکار، گوتی: نابێ لە رێپێوانی کرێکاران کە دەرخەری کێشە و پرسی کرێکارانە، پێش‌گیری بکرێت.
حەسەن سادقی، جێگری بەرپرسی خانەی کرێکاران رایگەیاندووە: لە وڵاتێکدا کە دەنگی وەزاڵەهاتووی کرێکاران بەر گوێ کەوێت، بەو واتایە کە کرێکار لەو کۆمەڵگایەدا بە پێگەی شیاوی خۆی نەگەیشتووە.

813.jpg


رەت کردنەوەی ئیدیعای رێژیم سەبارەت بە داخوازیی دانی مۆڵەت

رێژیمی ئێران ئیدیعای ئەوە دەکات کە هیچ گرووپێک داوای ئیزنی بەڕێوەبردنی رێپێوانیان لە رۆژی جیهانیی کرێکار نەکردووە، بەڵام هەواڵدەریی ئیلنا کە هەواڵدەرییەکی سەربە رێژیمە، بە بڵاو کردنەوەی دەقی داخوازنامەی عەلیڕەزا مەحجووب بۆ بەڕێوەبردنی رێپێوان، ئیدیعای رێژیمی وەدرۆ خستۆتەوە.
ئەم نامەیە رێکەوتی ٢١ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی، بە دەستی جێگری سیاسیی وەزارەتی ناوخۆ گەیشتووە و تێیدا داوا لە رێژیم کراوە، مۆڵەتی رێپێوان بە کرێکاران لە رۆژی جیهانیی کرێکار بدرێت.
بەپێی ئەسڵی ٢٧ی یاسای بنەڕەتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، پێکهێنانی کۆبوونەوە و رێپێوان، بە بێ هەڵگرتنی چەک، بەو مەرجەی کە دژی یاساکانی ئیسلام نەبێت، ئازادە.
رێژیمی ئێران لە ترسی دەربڕینی ناڕەزایەتیی کرێکاران و گشتگیر بوونەوەی ئەو ناڕەزایەتییانە، پێش بە بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی رێوڕەسمی رۆژی جیهانیی کرێکار دەگرێت.