کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نمایش كردنی مەرگی ئەوین لەشاری مەریوان و دەورووبەری

15:31 - 9 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: گرووپی شانۆكارانی ئەهوورا لەمەریوان ماوەیەكە دەستیان بەنمایش كردنی شانۆیەك لەژێر ناوی مەرگی ئەوین كردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو شانۆیە كە بە بۆنەی رۆژی نێودەوڵەتی مین دروست كراوە لەزیاتر لە ٦٠ شوێنی جیاجیای مەریوان و دەورووبەری نمایش دەكرێت.
شانۆی مەرگی ئەوین لەدەرهێنانی عەزیز زاد سەرەو و لەمانگی خاكەلێوەوە دەستی بەنمایش كردووە و هەتا كۆتاییەكانی مانگی بانەمەڕ درێژەی دەبێت.
ئەو شانۆیە بەمەبەستی رێزگرتن لەقوربانیانی مین لەكوردستان دروست كراوە و هەروەها ئاگادار كردنەوەی دەسەڵاتدارانی رێژیمی ئێران لەو پێوەندییە دایە.
مەبەستێكی دیكە لەو شانۆیە كەمتر خەمی رێژیمی ئێران لەپێوەندیی چارەسەریی پزیشكی و زیندوو راگرتنی یادی قوربانیانی مین لەكوردستان و ئاگادار كردنەوەی هاووڵاتیان لەبوونی مین لەسنوورەكانە.

7060.jpg

لەو شانۆیەدا ژمارەیەك شانۆكاری وەكوو عەزیز زادسەر، محەممەد رەزا ئەمینی، و كامیل حوسێنی رۆڵ دەگێڕن.
عەزیز زادسەر دەرهێنەری شانۆی مەرگی ئەوین لە دە ساڵ لەمەوبەرەوە كارە هونەرەییەكان دەست پێكردووە و هەتا ئێستا چەندین بەرهەمی لەفێستیڤاڵەكاندا بەشداریی كردووە.