کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەیەك لە هونەرمەندانی بەپێشینەی شاری سنە لەلایەن خوێندكارانی زانكۆی كوردستانەوە رێزیان لێ‌گیرا

00:21 - 10 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: ژمارەیەك لەهونەرمەند و شاعیری شاری سنە بەمەبەستی رێزگرتن لەكار و چالاكییەكانیان لە بوارە هونەرییە جوراوجۆرەكاندا رێزیان لێ‌گیرا.
فەتانە وەلیدی گورانی بێژ، سیمین چایچی شاعیر، مامۆستا جەلال مەلەكشا شاعیر و هەروەها باوكی فەتانە وەلیدی لەلایەن خوێندكارانی زانكۆی كوردستان لەشاری سنە لەوحی رێزلێنانیان پێ‌بەخشرا و بەم چەشنە رێز لە رابردوو و كارە هونەرییەكانیان گیرا.
فەتانە وەلیدی گورانبێژی ناوداری كورد و خەڵكی شاری سنەیە و چەندین بەرهەمی هونەریی تایبەتی هەیە، بەڵام هەنووكە بەهۆی پیری و نەخۆشییەوە وازی لەكاری هونەریی هێناوە.
مامۆستا مەلەكشا و سیمین چایچی دوو شاعیری كوردن كە سەردەمانێكە لەو بوارەدا سەرقاڵی چالاكین.