کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاری بۆكان لەبواری هونەری كاریكاتۆریستەوە پلەی یەكەمی لەئاستی جیهاندا بەدەست هێنا

15:45 - 11 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: بەپێی پلەبەندێك كە لەلایەن ژمارەیەك لەكاریكاتۆریستەكانی ئێرانەوە كراوە هونەرمەندانی شاری بۆكان لەو بوارەدا پلەی یەكەمیان لەئاستی ئێران و جیهاندا بەدەست هێناوە.
ئەنجومەنی كاریكاتۆری تەورێز رایگەیاند، بەپێی دەنگدان و هەڵسەنگاندێك كەلەلایەن هونەرمەندانی ئێران و نێودەوڵەتی بواری كارتۆن و كاریكاتۆریست كراوە، لەساڵی ٢٠١٢ شاری بۆكان توانیویەتی پلەی یەكەم لەو بوارەدا مسۆگەر بكات.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، خوراسانی شمالیش توانیویەتی لە سێهەمین خولی دیاری كردنی باشترین كاریكاتۆریستەكان، لەئاستی جیهاندا پلەی دووهەم بەدەست بێنێت.
ئەنجومەنی كاریكاتۆری تەورێز هەموو ساڵێك دوای لێكۆڵینەوە، سەركەوتوانی بواری كارتۆن و كاریكاتۆریست دەستنیشان دەكات.