هێرش پاڵانی
رووداوه‌كه‌ی مه‌ریوان بۆ روویدا؟ رێژیم جارێكی دیكه ده‌یویست به كۆمه‌لگای كوردی چ بڵێ؟ داخۆ ئه‌و بێحورمەتییه به‌كه‌سایه‌تیی كورد كرا، یان ئامانج ورد و خاش كردنی پله و پایه و كه‌سایه‌تیی ئینسانی ژن بوو، یان هەردوکیان؟ له‌لایه‌كی تره‌وه هەڵوێستی كۆمەڵگای كوردی له ده‌روه‌وه و ژووره باش بوو یان خراپ؟ ئه‌رێ توانرا وڵامی ئه‌و ڕوودارییه‌ی ڕێژیم، وەک پێویست بوو بدرێته‌وه‌یان نه؟ چالاكان و حیزبه كوردییه‌كان دەوریان لەو رووداوەدا چۆن بوو؟ زۆر پرسیاری دیكه‌ش كه هه‌ق وایه به وردی باسیان لێوە بكرێ و، هەڵوێسته‌یان له‌سه‌ر بكردرێ و شاره‌زایان به‌وردی شەنوكەویان بكه‌ن.
لێرەدا من بەكورتی و پووختی ده‌مه‌وێ سه‌رنج بۆ لایه‌كی دیكه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌راكێشم كه پێم وایه له هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌گرینگتر و بنچینەییتره کە ئەویش ئه‌وه‌یه، ئه‌رێ به‌راستی ئه‌و ڕووداوه‌و، ڕوداوه‌كانی تری له‌و چه‌شنه‌و هه‌ڵوێستی ئازایانه و وشیارانه و ئه‌رك وەخۆگرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، به بانگی به‌رز داوامان لێ ناكه‌ن كه‌هەڵوێسته‌یه‌ك بكەین‌و به‌خۆدا بچینه‌وه؟ به‌راست ئه‌و هه‌ڵوێست و بوێری و فیداكارییه خۆڕسكانه جەماورییانەی كوردستان پێمان ناڵێن زه‌مین و زه‌مان خه‌ڵكی‌كوردستان گۆڕاون و، ئێمەش ده‌بێ چاوه‌كانمان بشۆین و جۆرێكی دی له خه‌بات و بەربەرەکانی ره‌وا و هەقویستانه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌رۆژهەڵاتی كوردستان بڕوانین؟
رووداوه‌كه‌ی شوانه‌ی سه‌ید قادر و ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاوی خه‌ڵكی كوردستان به‌وبۆنه‌وه، داخستنی بازار و دوكانه‌كان له ساڵیادی شەهیدبوونی دكتور قاسملوو، یان یەكدەنگی و یه‌كگرتوویی كوردی له‌بۆنه‌ی شه‌هیدكرانی مامۆستا فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و هاوڕێیانی، پێمان ناڵێن خه‌ڵكی كوردستان ئیدی خۆیان به‌بێدیفاع نازانن و باوه‌ڕیان به‌توانایییه‌كانی خۆیان په‌یدا كردوه‌و، له ریزی یه‌كگرتوودا ده‌توانن له به‌رانبه‌ر ماف پێشێلكه‌رانیاندا راوه‌ستن. پێمان ناڵێن ئێستا ئیدی ئاستی خۆێندن، شاری بوون، وشیاری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری و نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكی كوردستان گۆڕاوه؟
كورد سه‌ره‌ڕای‌هەموو هه‌وڵ و پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌جیهانێكی گولوبالیزه‌كراودا ده‌ژی و دەستی ده‌گاته ئه‌نترنێت و ماسمیدیا و له‌گه‌ڵ ژیانی مودێرن و كێشه و چاوەڕوانییه‌كانی ئاشنایه؟ نه‌ورۆزه‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی كه‌له‌نێو ئاپۆرای هه‌زاران كه‌سی به‌جلی ئاڵو‌واڵای شیرینی كوردی و، دامه‌زرانی ئه‌نجوومه‌نه ئه‌ده‌بییه‌كانی شاره‌كانی كوردستان، سەرە‌رای هەڕه‌شه‌و گوشاره‌كانی داموده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیم نامان هێننه سه‌ر ئه‌وباوەڕە كه،كۆمه‌ڵگای كوردی به‌تاك و به‌كۆمه‌ڵ له خه‌م رەخساون و ئاماده‌ی مه‌یدانداری و ئه‌رك وه‌خۆگرین؟ خه‌ڵكی كوردستان رۆژانه له ده‌وروبه‌ری خۆیاندا شاهیدی داڕووخانی كۆشكه‌كانی سته‌من به‌دەستی خه‌ڵكی بێچه‌ك و به‌باوه‌ڕ و مافخواز، دواتر ده‌بینن كه‌هه‌ر‌ئه‌و خه‌ڵكه به‌ئیراده و ماندوویی نه‌نا‌سانه ره‌نگڕێژی بۆ ده‌سه‌ڵاتی نوێتر و دیموكراتیكتر ده‌كه‌ن و ئیراده‌ی خۆیان ده‌سه‌پێنن. نه‌ته‌وه‌ی كورد دوای سه‌دان ساڵ بێبه‌شی و خۆێن و خەبات و کوشت‌وبڕ، وا ده‌بینن شوكر بەشێك له‌وڵاتی پارچه پارچه كراویان ئه‌وه بۆ چاره‌كه‌سەدەیەک ده‌چێ كه ڕزگاری بووه. به‌شێكی دیكه‌یش به میلیونان له‌ریزی یەكگرتوودا دێنه سەر خه‌یابان و دڵی ره‌شی دوژمنی سویندخواردوو ده‌له‌رزێنن و ناچاری ده‌كه‌ن دان به‌بوونیاندا بنێ. یان له رۆژئاوای كوردستاندا،له مه‌حشه‌ری سورییه‌دا، هه‌رنه‌بێ بوونه‌ته پارسەنگێکی سه‌نگین و له‌بوون و نه‌بوونی ئه‌سه‌د دا ئیدی ناكرێ باریان بگەڕێننه‌وه بۆ هه‌واری جاران.
هه‌موو ئه‌و فاكتورانه‌پێمان ده‌ڵێن حاڵ له چ باسه! دوكتۆر قاسملووی شەهید پێمان دەڵێ،” فاكتوری بنچینه‌یی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌له خه‌باتدا، جه‌ماوه‌ری خەڵکە و فاكتوره‌كانی دیكه له باشترین حاڵه‌تدا ده‌توانن یارمه‌تیده‌ر بن. “ واته تا بۆ خۆمان نه‌بین کەس ناتوانێ به‌هاوارمانه‌وه بێت و، باری لارمان بۆ راست كاته‌وه. بۆ ته‌كانێكی گه‌وره‌تر و به‌هه‌یبه‌تتر له‌م جووڵانه‌وه‌ئینسانی و دیموكراتیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ،كه‌خاوه‌نی دەریایه‌ك خۆێن و خه‌رمانێك شانازی و ده‌سكه‌وته، هه‌م ئه‌زموونه‌كانی ساڵانی خەباتی رابردوومان و هه‌م پێ گه‌یشتوویی و تێگه‌یشتوویی ئێستای خه‌ڵكی كوردستان بەڕوونی پێمان ده‌ڵێن پێویسته‌چاوەڕوانی و ئیستراتیژی و تاكتیكه‌كانی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانی بگۆڕین.نابێ كاری خه‌بات وبەربەرەکانی به ته‌نیا به‌بڕیاری سیاسی و ته‌شكیلاتی حیزبەکانمان بسپێرین و ئه‌وان بكه‌ین به‌چڵاكی تاوانی كه‌م توانایی و كه‌مته‌رخه‌میی خۆمان. لەبەر ئەوەی هه‌م ئه‌زموونی خۆمان و هه‌م ئه‌زموونی گه‌لانی دیش پێمان دەڵێن كه‌گه‌ڵانی وریا بۆ ویست و ئامانج و مافه‌كانیان حیزب و رێكخراوی جۆراوجۆری گەورە و چووكه‌ساز ده‌كه‌ن وزۆر جار پشتیان ده‌گرن و جار جاره‌ش لێیان تووڕه‌ده‌بن به‌ڵام، له هه‌ر حاڵ‌دا ئه‌وه ئه‌وانن كه ئه‌جیندا و رێڕه‌وی پراكتیك بۆ رێكخراوه‌كەیان دیاری ده‌كه‌ن و نومره‌ی باش و خراپیان ده‌ده‌نێ نه‌ك حیزبەکانیان.
به‌وته‌یه‌كی دی حیزب و رێكخراوه‌كان ئامرازی گه‌ڵاڵه‌كردن و ده‌ربڕینی داوا و ویسته‌كانی خه‌ڵكن و خه‌ڵك پێكیان دێنن. بێ خۆنواندن و له مه‌یداندا بوونی خه‌ڵك حیزب و رێكخراوه‌كان هه‌م فه‌لسه‌فه‌ی بوونیان له‌ژێر پرسیاردایه و هه‌م ئامانجیان لێڵه. میژووی دوور و نزیكیش پێمان ده‌ڵێ بێ بوونی پشتگیری خه‌ڵك، حیزبەکان ناگه‌نه‌هیچ كوێ و بێ چاوه‌دێری وانیش حیزبه‌كان ده‌توانن ببنه مایه‌ی رۆژ‌ڕەشی و كاره‌سات بۆ گه‌ڵانیان. نموونەش له‌و باره‌وه‌ئه‌ونده زۆرن ره‌نگه دانه دانه باس كردنیان هه‌ر پێویست نه‌بێ. گه‌ر باوەڕ ناكه‌ی برۆ له‌ئا‌ڵمان، ئیتالیا، بلۆكی سوسیالیستیی پێشوو وڵاتانی عه‌ره‌بیی دوێنێ و ئه‌مڕۆ و كۆنه‌عێراقی ده‌راوسێمان و هتد بپرسه. كه‌وایه بوونی خه‌ڵك له مه‌یداندا به بڕیاری مه‌نتق: هه‌م شه‌رتی لازمه و هەم كافی! بێ له مه‌یداندا بوونی خه‌ڵك خه‌بات ناتوانێ ته‌كانی گه‌وره‌بدات و گوڕ بگرێته‌وه، گه‌ر ئاڵوگۆڕێكیش بێته‌پێش هیچ زه‌مانه‌تێك نییه‌كه‌دەسه‌ڵات و سیسته‌می داهاتوو لاق له‌به‌ر داواكانی كورد هەڵكێشێ. یان تەنانەت كێ دەتوانێ دڵنیا بێ کە، بێ خه‌ڵكێكی وریا و له‌سه‌ر هه‌ست و باوه‌ڕمه‌ند و به ئیراده‌ی خۆی،دەسه‌ڵاتی كوردیش ئه‌وه‌بێ كه كورد ده‌یان دەیەیە خه‌ونی ره‌نگاڵه‌ی پێوه ده‌بینێ.
ئه‌دی چ بكه‌ین خاسه؟ له فازی یەکەمدا، بژارده‌و رێكخراوه سیاسی و مەدەنییەکانی رۆژهەڵاتی كوردستان له‌سه‌ریانه راستی ئه‌م گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری و نەتەوەیییە بنه‌ره‌تییه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌فه‌رمی بناسن. خوێندنه‌وه‌ی ورد و هه‌مه‌لایەنەی خۆیان به‌تێر و ته‌سه‌لی له‌و باره‌وه بڵاو بكه‌نه‌وه تا كۆمه‌ڵگای سیاسی -مەدەنی كوردستانیش بزانێ گوتاری زاڵی بزووتنه‌وه‌ی كورد چییه‌و، به‌پێی ئه‌زموونی خەباتی كورد و گه‌لانی خه‌باتكاری جیهان به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌ت، نیاز و پێداویستییەکانی ئه‌م خه‌باته‌دابین بكه‌ن. له فازی دووه‌مدا، دوای به‌فه‌رمی ناسینی راستەقینەی گۆرانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان هه‌وڵ بدرێت به ستراتیژی و تاكتیكی خەباتكارانه، ئه‌م سه‌رمایه‌مرۆیی و پوتانسییەله‌مەزن و تاقی نه‌كراوه له گۆرەپانی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانیی رۆژانه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی كوردستاندا وه‌كار بخرێ. به‌تاقیكاری په‌یتا په‌یتا له مه‌یدانه جۆراوجۆره كۆمه‌ڵایه‌تی، مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كاندا، ماسۆڵكه كز و ساواكانی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان رابهێنرێن و په‌روه‌رده بكرێن بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گەورەتر و، هه‌ڵگرتنی باری گرانتری داهاتووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیكی كورد له بەرانبه‌ر دوژمنانی‌دا.
یانی چی، چۆن؟ كه‌متر كه‌سێك له كوردستاندا ده‌ژی و نه‌زانێ بارودۆخی كوردستان چەندە‌له‌بێبەشی و دواكه‌وتووییدا راگیراوه. چۆن رێژیم هه‌ر له دوای شۆڕشی‌ئیسلامییه‌وه‌به‌پیلانی جۆراوجۆر بۆ پاكتاو كردنی كورد و به جەهه‌نم كردنی كوردستان كاری كردوه. دوژمنیش باش ده‌زانێ كه‌كوردستان هه‌ر ماوه و كوردیش هه‌ر به پێوه‌یه و چۆكی دانه‌داوه.
به‌وحاڵه‌ش كوردستانیش وه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی زیندوو خاوه‌نی پێداویستییه‌كانی ژیانه‌و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردییه و خه‌بات بۆ به‌فه‌رمی ناسرانی ئه‌م ناسنامه‌یه له فۆرمه سیاسی حقوقییه‌كه‌یدا دەکات و، ساڵانێكی دوور و درێژیشه فیداكاری و گیانبازی له‌پێناویدا کردووەتە پیشه. به‌لام ئه‌وه هیچ له‌و راستییه ناگۆڕێ كه كۆمه‌ڵگای كوردی وه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی تری مرۆیی له گرووپ و ناسنامه‌ی دیكه‌ی کۆمەڵایەتی، ئابووری، پیشه‌یی، كلتوری و جینسیشپێك هاتووه. ئه‌م گرووپ و هه‌ویه‌تانه هه‌م نیاز و داوای كاتی و رۆژانه‌یان هه‌یه،هه‌میش ویست و ئامانجی درێژخایه‌ن. ئه‌م پێداویستیانهماییه‌ی دانووستانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكن‌له‌گه‌ڵ حاكمیه‌تی زاڵ به‌سه‌ر كوردستاندا. له‌به‌ر دژی گه‌لی بوون و دژی كورد بوونی نێوه‌رۆكی رێژیمی حاكم، زۆربه‌ی داوا ره‌واكانی ئه‌م توێژ و گرووپانه‌به كه‌م یان هه‌ر به هیچ ده‌گیرێن. لێردایە‌كه كاری حیزب و رێكخراوه مه‌ده‌نی و بژاده‌ی كۆمه‌ڵ ده‌ست پێ ده‌كات. لێره‌دایه كه‌دەبێ هەموو وه‌زه‌كان بخه‌ینه‌سه‌ر وشیاری دانی ناسنامه‌یی به‌و گرووپانه و، ئاشنا كردنیان له‌گه‌ڵ مافه‌كانیان و سازماندانیان له‌چوارچێوه‌ی پێكهاته چووكه، چووكه‌كاندا.
له قۆناغی سه‌ره‌تادا هان بدرێن بۆ گه‌ڵاله‌كردنی داوا رۆژانه‌كانیان با له چوارچێوه‌ی یاسا ته‌سك و دژه‌گه‌لییه‌كانی رێژیمشدا بن. ئه‌م جموجوڵانه هه‌ر پێشكه‌وتنێكیان ده‌بێته ده‌سكه‌وت، هه‌ر هه‌نگاوێك رێژیم ناچار به پاشەکشە‌بكا خه‌ڵك ده‌سكه‌وتیده‌بێ و، خه‌ڵكورەیان به‌رزتر ده‌بێته‌وه و، ده‌زانن كه بیروكەی ئه‌م بزووتنه‌وه له‌هه‌رحاڵدا له بەرژەندی ئه‌واندایه و، به‌م شێوه ئاستی باوەڕ په‌یدا كردن به‌توانایییه‌كانیان پتر و پتر گه‌شه ده‌كات. گه‌ر وڵامی ناش به‌داواكانیان بدرێته‌وه، ئه‌وه له‌لایه‌كه‌وه‌هه‌نگاوی به‌كرده‌وه‌یان ناوه‌ته مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌كانی و، له لای دیكه‌شه‌وه‌ئەزموونی چالاكی تیمییان په‌یدا كردوه و له‌كۆتاییدا ده‌بنه خاوه‌نی ئاگاهی و وشیاری کۆمەڵایەتی_سیاسی و خەباتکارانەی پتر بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌لەگەڵ رێژیم‌دا. ده‌رئه‌نجامی ئه‌م شێوازه‌ی سازمان دان و به‌ربه‌ره‌كانییه له‌درێژخایه‌ندا باری بزووتنه‌وه‌ی كورد ده‌باته‌هەوارێكی تر و، دەیکاتە‌خاوەنی پوتانسییەلێكی فره و ریشه‌دارتری كۆمەڵایەتی و سیاسی. ئه‌م هێز و ئەزموونه و ده‌سكه‌وتانه؛ ده‌بنه بنماییه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری به‌هێز كه چارەنووسی جووڵانه‌وه‌ی میللی دیموكراتیكی كورد بۆ هه‌میشه‌ده‌گۆڕن.
ره‌نگه‌هه‌بن كه‌سانێك بڵێن ئه‌مه هه‌ر قسه‌ی جوان و خه‌یاڵه و، كه‌سیش به خه‌یاڵ نەبووه به ماڵ. به‌ڵام ئه‌زموونی گه‌لانی دی، ده‌سكه‌وته‌مه‌زنه‌كانی مرۆڤایه‌تی، گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگای خۆمان و جیهان پێمان ده‌ڵێن ئه‌مه‌ته‌نیا رێگای گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمانه، له‌ئێستای خه‌باتی كورد له‌رۆژهەڵاتی كوردستاندا.
شۆرشی خه‌ڵكی هیندوستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌دژی بریتانیا، بزووتنه‌وه‌ی‌مەده‌نی ره‌شه‌كانی ئا‌مریكا، خه‌باتی جه‌ماوه‌ری دژی ئاپارتاید، بزووتنه‌وه‌ی هاوپەپوه‌ندی پۆڵه‌ند، تێك قرماندنی كۆشكه‌كانی سته‌می بلۆكی به‌ناو سوسیالیست، ده‌رپه‌ڕاندنی پینوشه له شیلی و ئێستای خه‌باته‌جەماورییەكانی جیهانی عەرەبی هه‌موو پێمان ده‌ڵێن. خه‌بات بۆ ئامانج و داواكانی خه‌ڵك به ته‌نیا كاری بژاردە و حیزبه‌كان نییه. به‌ڵكو وه‌ك چۆن ئامانج و داواكان هی هه‌موو خه‌ڵكن ده‌بێ خه‌بات بۆ به‌دەستهێنانیشیان هه‌ر به به‌شداری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بێت. ئه‌م شێوه له خه‌بات به زۆر هۆی دیكه هه‌م ده‌توانێ له درێژخایه‌ندا سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر بكات و هه‌م‌دەتوانێ ببێته هه‌وێن و زه‌مانه‌تی دیموكراتیك بوون و‌ئینسانیتر بوونی سیستمی سیاسی_مه‌ده‌نی داهاتووی كوردستان.
زۆر به‌كورتی ئه‌م خۆێندنه‌وه پێ وایه، كۆمه‌ڵگای كوردستان گۆڕاوه‌و ئێستا خاوه‌نی پوتانسییەلێكی جه‌ماوه‌ری وریا و ناڕه‌ازییه. جیهان و ناوچه‌و كوردستانیش ئاماده‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌رییه. ئه‌م شێوه خه‌باته به حوكمی مێژوو و مه‌نتقی خه‌بات، هه‌م كه‌م تێچووتره‌و هه‌م شانسی سه‌ركه‌وتنی زۆرتره، بۆیه له‌سه‌ر تێكۆشه‌رانی سیاسی_مه‌ده‌نی و ئیلیتی چالاكی كورده كه بیر له‌م گۆرانكارییه بكه‌نه‌وه و به‌وردی خوێندنه‌وەی‌بۆ بكه‌ن. من دەزانم ئه‌م بابه‌ته زۆر هه‌ڵده‌گرێ و هیچ ئیدعاییه‌كم له‌شارەزابوون تێدا نییه به‌ڵام، به ورووژاندنی ئه‌م باسه‌داوای دڵسۆزانه‌م له تێكۆشه‌ران و چالاكانی سیاسی_مه‌ده‌نی كوردستانه‌کە ئه‌م باسه به هێند بگرن و ده‌رگای دیالۆگی ژیرانه‌و دڵسۆزانه‌ی له‌سه‌ر بكه‌نه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یداهاتووی نەتەوه‌كه‌مان له‌و به‌شه‌ی كوردستان به‌م باسانه‌وه گرێدراوه. بەو‌هیوایه.
ناوەرۆکی ئەم بابەتە را و تێبینی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نیە