کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشارستانی شائاباد لەپارێزگای كرماشان كۆڕە شێعرێکی کوردی بەڕێوە چوو

18:34 - 12 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: ئێوارێ‌ كۆڕێكی شێعر خوێندنەوە لەشارستانی شائاباد (ئیسلام ئاباد) لەلایەن نووسەران و ئەدیبانی ئەو شارەوە بەڕێوە چوو.
رێكەوتی ١١ی بانەمەڕ ژمارەیەك لەشاعیرانی شارستانی شائاباد و دەورووبەریی لە كۆڕێكدا بەبەشداری ئەدیبانی پارێزگای كرماشان، ژمارەیەك لەبەرهەمەكانیان پێشكەشی بەشدار بوان كرد.
ماڵپەڕی ژیار كورد بڵاوی كردەوە، لەسەرەتای كۆڕەكەدا هەر یەك لەبەڕێزان خاتوو سەعیدی، كیومەرس بەڵەدە، سۆما ئەمینی و ئەڵڵاموردا جەبارییان بەرهەمە شێعرییەكانیان پێشكەش كرد و دواتر پووریا فەتاحی بە ژەنینی تەنبوور كۆڕەكەی زیاتر رازاندەوە.

4593.jpg

لەبڕگەیەكی دیكەی كۆڕەكەدا نادر خوسرەوی ژەنیاری تار و عەبدولوهاب عەباسی ژەنیاری تار چەندین پارچە موسیقییان پێشكەش كرد.
هەر لەو پێوەندییەدا حوسێن ئیسماعیلیش بە ژەنینی تمبك هونەر نمایی كرد.