کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد ٣ ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە

17:52 - 12 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: دادگای شۆڕش له شاری سنە هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیارانی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری رێژیم، بە ٣ ساڵ زیندان مەحکووم کرد.


بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە، هاووڵاتییەکی بەناوی سەیوان سابری، خەڵکی گوندی تیلەکۆی سەربە شاری کامیارانی بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی دژبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی بە ٣ ساڵ زیندان مەحکووم کردووە.
سەیوان سابری کە نزیکەی ٨ مانگ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو، ئێستا لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.