کوردستان میدیا: بێحورمەتی و لێدانی خوێندکاران لە یەکێک لە زانکۆکانی تاران، بە بیانووی بێحیجابی پەرەی سەندووە.
وەزارەتی زانستی رێژیم، پاش لێدان و بێحورمەتی کردن بە کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانستگای روودیهێن بە بیانووی پاراستنی حیجاب، رایگەیاندووە، بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ خوێندکارانی لە ئەستۆی زانستگاکان داناوە.
لە درێژەی چەند رۆژی رابردوودا دوو خوێندکاری کچ و خوێندکارێکی دیکە کوڕ لە زانستگای روودیهێنی تاران لەلایەن حەراسەتی زانستگاوە بە بیانووی ئەوەی کە جلوبەرگی نالەباریان لەبەر کردووە، کەوتوونەتە بەر لێدان و بێحورمەتی.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە مانگی بەفرانباری ١٣٨٤ی هەتاوی بە پەسند کردنی گەڵاڵەی پەرەپێدانی فەرهەنگی عیفاف و حیجاب لەلایەن ئەنجومەنی بەرزی شۆڕشی فەرهەنگییەوە، خولێکی نوێی لە چوارچێوەدار بوون و سەرکوتی ئازادییە مەدەنییەکانی هاووڵاتییان، دەستی پێکردووە.
غوڵامڕەزا خاجە سەروی، جێگری فەرهەنگیی وەزارەتی زانست، دەڵێت: زانستگاکان بە پێی بڕیارەکانی پێشویی وەزارەتی زانست لە پێوەندیی بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ عیفاف و خۆداپۆشین، دەجووڵێتەوە.
ئەم لێپرسراوەی وەزارەتی زانست، لە درێژەدا دەڵێت: بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ خوێندکارە بێحیجابەکان پێوەندیی بە یاساکانی نێو زانستگاوە هەیە و لە دەسەڵاتی زانستگاکان دایە.
شێوازی پۆشینی جلوبەرگ یەکێک لە مافە بنەڕەتی و جیا نەکراوەکانی هەر تاکێکی کۆمەڵگایە و هیچ کەس و گرووپێک مافی دەستێوەردانییان تێیدا نییە.
جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ لە بەندی دوانزەدا لەسەر ئەوە پێداگری دەکاتەوە کە هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە لە ژیانی تاکەکەسیی خەڵک دەستێوەردان بکات و هەڕەشە لە شەرافەت و ناو و نەریتی کەسانی دیکەدا بکات.