کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لەدانمارك لەكۆنگرەی پارتی سوسیالیستی گەلی دانمارك

16:54 - 16 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: پارتی سوسیالیستی گەلی دانمارك كۆنگرەی ساڵانەی خۆی لە ژێر ناوی دانمارك لە كار، لە شاری كۆپێنهاگ بەڕێوە برد و نوێنەری حیزبی دێمۆكراتیش بانگهێشت كرابوو.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لە سەر بانگهێشتی پارتی سوسیالیستی گەل، سەعید سوڵتانپوور نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لە دانمارك بەشداریی لە كۆنگرەی ساڵانەی ئەو پارتەدا كرد .
باسە سەرەكییەكانی كۆنگرەی ئەمجارەی SF بریتی بوون لە: درێژەدان بە مانەوەیان لە حكوومەتی ئێستای دانمارك و وەرگرتنی بەرپرسیارەتی زیاتر و هەوڵی زیاتر بۆ كەمكردنەوەی رادەی بێكاری.
لەماوەی كاری كۆنگرەدا نوینەری حیزبی دێمۆكرات توانی چاوپێكەوتن لەگەڵ چەندین بەرپرس و ئەندام پارلمانی سەر بە پارتی سوسیالیستی گەل پێك بێنێ.

4631.jpg