کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کێشەی ئاوى خواردن له ئیلام و خه‌مساريى به‌رپرسان

23:10 - 12 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: بچڕانی ئاوی خواردنەوە لە ئیلام، خەڵکی ئەو شارەی تووشی کێشە کردووە و هاووڵاتییان لەهەمبەر وڵامدەر نەبوونی بەرپرسان لەمەڕ ئەو بارودۆخە ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕیوە.


بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس، بچڕانی ئاو، زۆربەی خەڵکی دانیشتووی ئیلامی لەگەڵ کێشە و ئاریشەی فراوان بەروڕوو کردووە و لەم وەرزەی ساڵێشدا کە کەش و هەوا بەرەو گەرم بوون دەچێت، هاووڵاتییانی تووشی کێشە کردووە.
هاووڵاتییانی ئیلامی ناڕەزایەتیی خۆیان لەمەڕ بچڕانی ئاو و ئەو بارودۆخەی کە بۆیان پێش هاتووە دەربڕێوە و رەخنەی توندیان ئاراستەی ناوەندە پێوەندیدارەکان کردووە.