پێویست نیه‌لای هیچ لایه‌كیان بگرین. كاتێك ئیسرائیل په‌لاماری رێژیمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌كه‌به‌رگری له‌به‌رژه‌وه‌ندی و ته‌ناهی خۆی ده‌كات. ئێمه‌ش بۆیه‌كه‌یفخۆش ده‌بین به‌وه‌ی كه‌ئیسرائیل په‌لاماری هێز و جبه‌خانه‌كانی ئه‌سه‌د ده‌دات چون، ئه‌و هێرشانه‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د لاوازتر، تێكرووخانی ئاسانتر و خێراتر ده‌كات. هه‌ر ئێستاش له‌وچه‌كانه بێبه‌شی ده‌كه‌ن كه‌رۆژانه‌هێرشیان پێده‌كاته‌سه‌رخه‌ڵكی بێتاوانی سوریه‌و هه‌موو رۆژه‌ژماره‌یه‌كی زیاتر به‌به‌و هه‌زاران قۆربانیه‌زیاد ده‌كات .
له‌م نێوه‌دا ته‌نیا ئاخونده‌كانی ئێران هاواری ناره‌زایه‌تیان به‌رزبووه‌ته‌وه‌و ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل مه‌حكووم ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر دوژمنایه‌تیان نیه‌له‌گه‌ڵ نێوه‌رۆكی داگیركه‌رانه‌ی ئیسرائیل‌به‌ڵكو له‌مه‌ڕ مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و په‌لامارانه‌یه‌له سه‌ر‌داهاتووی دۆسته‌كانی تاران واته‌رێژیمی ئه‌سه‌د و حیزبوڵا.
دوو ساڵ به‌سه‌ر كوشتوبڕی رۆژانه‌ی هه‌زاران خه‌ڵكی بێتاوانی سوریه، به‌ره‌به‌ره‌په‌رده‌ی له‌سه‌ر راستی ئه‌و درۆ مێژووییه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بیمان بۆ هه‌ڵده‌داته‌وه، درۆی به‌ربه‌ره‌كانی وپێشگرتن! درۆیه‌كی گه‌وره‌كه‌گوایه(به‌ره‌ی به‌ربه‌ره‌كانی) به‌به‌ربه‌ره‌كانی پێشی داگیركاری و هێرشه‌كانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر خه‌لك و خاكی عه‌ره‌ب گرتوه و داكۆكیكاری راسته‌قینه‌ی كێشه‌ی مێژووی فه‌له‌ستینه. به‌داخه‌وه‌تاكوو ئه‌م دواییانه‌ش كه‌م بوون ژوماره‌ی ئه‌وه‌كه‌سانه‌ی كه‌راستی ئه‌م درۆییه‌یان ده‌زانی و، زۆربه‌ی خه‌ڵكی عه‌ره‌ب بۆ تیماری ده‌ردی كه‌رامه‌تی شكاوی نه‌ته‌وه‌یان ئه‌م درۆیه‌گه‌وره‌یان له‌دڵه‌وه‌قه‌بووڵ كردبوو.
حیزبوڵا و هێرشه‌چه‌كداریه‌كانی بۆ سه‌ر ئیسرائیل بۆ داكۆكی كردن له‌به‌رژه‌وه‌ندی و ته‌ناهی لوبنان و فه‌له‌ستین نیه، به‌ڵكوو حیزبوڵا ته‌نیا گروپێكی خزمه‌تكاری رێژیمی تارانه‌كه‌له‌٣٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌له‌لوبناندا چاندوویانه. ئیرانیه‌كان و هه‌ره‌وها ئه‌سه‌دی باب و دواتر كوره‌كه‌شی هه‌وڵێكی زۆریان دا كه‌كێشه‌ی ره‌وای فه‌له‌ستین به‌بارمته‌بگرن تا رێگای پاوانكردنی چاره‌نووسی سوریه‌و لوبنان یان بۆ ئاسانتر بێته‌وه‌له‌ئاكامدا ئامانجه‌كانی ئێرانیه‌كان چاكتر ببه‌نه‌پێش. هه‌ڵبه‌ت له‌بیرمان نه‌چێ گروپه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌بونه‌زال، ئه‌حمه‌د جوبریل و به‌ره‌ی گه‌ل رێبه‌ری گشتی و، زۆر موده‌عی و دوكانداری به‌ناو شۆرشگێر له‌م خۆش خزمه‌تیه‌بۆ ئێران گلابوون.ئه‌مانه‌هه‌موویان له‌كاتی رێبه‌ری خوالێخۆشبوو عه‌ره‌فات دا راسپێردرابوون بۆ ترۆر و له‌ناوبردنی تێكۆشه‌رانی فه‌تح و ڕێكخراوی رزگاریخوازی فه‌له‌ستین.
ئه‌وه‌ی كه‌حكوومه‌ته‌كه‌ی موحمه‌د مورسیش وه‌ك ئێرانیه‌كان تاوی هه‌سه‌نده‌وه‌و ئه‌و په‌لاماره‌ی فرۆكه‌شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌سه‌د مه‌حكووم ده‌كات. له‌جێدا به‌واتای‌پشت گرتنی تاوانه‌كانی ئه‌سه‌ده‌نه‌ك مه‌حكووم كردنی ئیسرائیل. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی مورسی ده‌كرا به‌هاوسۆزی نه‌ته‌وه‌یی زانرابا _ سه‌ره‌رایی گه‌رموگوری پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێرانی پشتیوانی رێژیمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د _ گه‌ر به‌و گه‌رمیش هاوكاری و پشتیوانی سوپای ئازادی سوریه‌ی كردبا كه‌هه‌ر رۆژه‌له‌گه‌ڵ سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د ده‌سته و یه‌خه‌ن.ئێستا وه‌ك ئاشكرایه‌مورسی به‌روونی هاوده‌نگی ئێران و مسكۆیه، كه‌ئه‌وانیش پێكه‌وه‌تاكوو تا ئه‌ورۆ پێشی داروخانی ڕێژیمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دیان گرتووه. پتر له‌وه‌ش كاتی خۆی حكومه‌ته‌ی مورسی گوایه‌به‌و مه‌به‌سته‌كه‌وته‌هاوكاری و راوێژ له‌گه‌ڵ ئێران و مسكۆ تا به‌رێگای دانوستانی سیاسی و ئاشتی نیشتمانی ئاوێك به‌ئاگری شه‌ڕی ناوخۆی سوریه‌دا بكه‌ن گه‌چی، هه‌ر زۆر زوو ده‌ركه‌وت ئه‌و هه‌وڵه‌نه‌زۆكن. پاش دوو ساڵ له‌كوشتار و وێرانی به‌ده‌ستی سوپا و (شبیحه‌كان) هێزه‌به‌ره‌ڵاكانی رێژیمی ئه‌سه‌دچۆن ده‌كرێ چاووه‌روانی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌به‌و شێوه‌یه‌بین.
سه‌ره‌ڕایی هه‌موو مه‌حكووم كردنه‌كانی ئێران و میسر بۆ ئه‌و هێرشانه‌و، نیه‌تی و ئامانجه‌سوپاییه‌كانی ئیسرائیلیش هه‌رچی بووبن، خه‌ڵكی راپه‌ریو و بێ په‌نای سوریه‌خوشحاڵن له‌وه‌ی كه‌ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل ماشینی كوشتار و تاوانی ئه‌سه‌دیان كردوه‌ته‌ئامانج. دلنیام سوریه‌كان كه‌یفخوشتر ده‌بن گه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیه‌ش ده‌ست له‌و هه‌رشه‌و گوڕه‌ش و مه‌حكووم كردنانه‌هه‌ڵگرێ كه‌به‌بۆنه‌ی هێرشه‌كانی رژیمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ئاسمان و زه‌وی ئه‌و وڵاته‌ده‌یانكات و؛ به‌كردوه‌وڵامی ئه‌و بێرێزیانه‌بداته‌وه‌كه‌به‌سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان ده‌كرێ.
خه‌ڵكی سوریه‌ئیدی ماندوو و بێزارن له‌قسه‌و هه‌ڵوێستی بێكردوه‌كه پتر بێ هیوایان ده‌كات به‌داهاتوو. گه‌مه سیاسیه‌كانی ناوچه‌ش زۆر بۆ ئه‌وان گر‌ینگ و جێ سه‌ر‌نج نین، گر‌ینگ ئه‌وه‌یه‌كه‌لایه‌ك یان چه‌ند لایه‌ن ئه‌ركی كوتانی ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی وه‌ئه‌ستۆ بگرن، جا ئه‌وه ئیسرائیلیه‌كان ده‌بن رۆژئاوایه‌كان یان عه‌ره‌به‌كان. به‌لای ئه‌وانه‌وه‌گرینگترین شت ئه‌وه‌یه‌ماشینی كوشتار وقه‌ڵاچۆ كردنی ئه‌سه‌د له‌كاركه‌وی ، كه‌به‌پشتگری و یارمه‌تی و ئێرانیه‌كان و روسیه‌كانتاكوو ئێستاش هه‌ر له‌هه‌ڵپه‌و خوێنرشتندایه.
ن: عه‌بدولره‌حمان را‌شد، شه‌رقولئه‌وسه‌ت
و: هێرش پاڵانی
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینی نووسەر و وەرگێڕە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نیە