کوردستان میدیا: دادگای شۆڕشی مەهاباد، دوو هاووڵاتی سەردەشتیی بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ خوا لە رێگەی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری رێژیم، بە ئیعدام مەحکووم کردووە.
بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، سیروان نژاوی و ئیبراهیم عیساپوور دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندێکی سەردەشت، لە رێکەوتی ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٠ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر و لە رێکەوتی ٢٢ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهابادوە بە سێدارە موحکووم کران.
تۆمەتی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە دژایەتی لەگەڵ خوا، لە رێگەی هاوکاریی حیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران راگەیەنراوە و لەم دواییانەش لە زیندانی مەهابادەوە بۆ زیندانی ورمێ راگوێزراون.