کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیشانگایەكی پیشە دەستییەكانی ئوستانی ورمێ‌لەشاری بۆكان دەكرێتەوە

22:27 - 19 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: پیشانگایەكی گشتیی كە تایبەتە بە پیشە دەستی و بەرهەمە خۆماڵیەكانی شارەكانی پارێزگای ورمێ‌لەشاری بۆكان بەرووی هاووڵاتیاندا دەكرێتەوە.

پیشانگای پیشە دەستییەكانی پارێزگای ورمێ‌رێكەوتی ٢٣ی بانەمەڕ دەست پێدەكات و لەو پێوەندییەدا چەندین بەرهەمی خۆماڵیش لەشارەكانی بروجێرد، لاهیجان، هەمەدان، قوم، مەریوان، مەشەهەد و تەورێزیش بەشداریی لەو پیشانگایەدا دەكەن.
لەو بارەیەوە ماڵپەڕی زریان بڵاوی كردەوە، ئەو پیشانگایە بەمەبەستی ئاشنا بوونی شارەكان لەگەڵ بەرهەمە خۆماڵیەكانی یەكتر بەڕێوە دەچێت.
لەو پیشانگایەدا چەندین بەرهەمی پیشە دەستییەكانی وەكوو سفاڵ، گوڵدۆزی، چنین بە دەرزی و قەڵەم كاری پیشان دەدرێت.