کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راپۆرتی بەشی دووهەم لەرۆژی یەكەمی فێستیڤاڵی\"دیداری هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵاتی كوردستان\"

23:48 - 19 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: بەشی دووهەمی فێستیڤاڵی دیداری هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵاتی كوردستان بەبەشداری و كۆڕگێڕی ژمارەیەك لە پسپۆڕ و لێكۆڵەری كوردستانی رۆژهەڵات لەشاری هەولێر بەڕێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی كوردستان میدیا، دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ١٩ی بانەمەڕ فێستیڤاڵی دیداری هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵاتی كوردستان درێژەی بەكارەكانی دا و لەو پێوەندییەدا چوار كۆڕگێڕ بابەتەكانی خۆیان پێشكەش كرد كە بریتین بوون لە:

ـ رەهبەر مەحموود زادە: پێگەی مەعریفەناسانەی رەخنەی ئەدەبیی لەرووناكبیریدا

ـ دكتور هاشم ئەحمەدزادە: رۆمان و ناسنامە، خوێندنەوەیەك بۆ رۆمانەكانی عەتای نەهایی

ـ فەرەیدوون میر ئەحمەدی: شیعری نوێی كوردی و جوغرافیای زاراوەكانی

ـ عەزیز نیعمەتی: پەیڤێك ل سەر چیرۆكا گالەری

ئەو فێستیڤاڵە رۆژانی ١٩، ٢٠ و ٢١ی مانگی بانەمەڕ لەهۆڵی كتێبخانەی زەیتوون لە پاركی سامی عەبدولڕەحمانی شاری هەولێر بەمەبەستی ناساندنی ئەدەبیاتی كوردستانی رۆژهەڵات و ئاشنا بوون و زیاتر لێك نزیك كردنەوەی كولتوور و ئەدەبیاتی نووسەران و رۆشنبیرانی بەشە جیاكانی كوردستان بەڕێوە دەچێت.