" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

راپۆرتی رۆژی دووهەمی فێستیڤاڵی"دیداری هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵاتی كوردستان"

زایینی: ١١-٠٥-٢٠١٣ - هەتاوی: ١٣٩٢/٠٢/٢٠ - ٠٠:٥٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
راپۆرتی رۆژی دووهەمی فێستیڤاڵی
كوردستان میدیا: فێستیڤاڵی "دیداری هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵاتی كوردستان" دووهەم رۆژی كارەكانی بە بەشداریی و كۆڕگێڕی ژمارەیەك لەپسپۆڕ و لێكۆڵەر و شاعیری كوردستانی رۆژهەڵات لەشاری هەولێر بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٠ی بانەمەڕ فێستیڤاڵی "دیداری هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵاتی كوردستان" درێژەی بەكارەكانی دا و لەو پێوەندییەدا لە دوو پانێلدا كۆڕگێڕان بابەتەكانی خۆیان پێشكەش كرد.


لەپانێلی یەكەمدا كە سەر لەبەیانی رێكەوتی ٢٠ی بانەمەڕ كاتژمێر ١٠ دەستی پێكرد، كۆڕ گێڕان بریتین بوون لە:

ـ عبدولخالق یەعقووبی: كێشەی واقیع لەرۆمانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا

ـ شەریف فەلاح: پێگەی ئەدەبی كوردی لەكرماشان و ئیلام و قۆناغەكانی

ـ حەمە ساڵح سوزەنی : نوێترخوازی لەپانتایی ئەدەبی جیهانی و كوردیدا

ـ محەممەد رەحیمیان : رەوایەت واقیعی دووەمی مرۆڤ

ـ مەریەم بەلەدە: باسێك لەبارەی ئەدەبیاتی فولكلۆر

پانێلی دووهەم لە رۆژی دووهەمدا كاتژمێر ٤:٣٠، بە خوێندنەوە و پێشكەشكردنی لێكۆڵینەوە لەلایەن ئەم بەڕێزانەی خوارەوە دەستی پێكرد.

ـ سەید حشمەتوڵڵا مووسەوی دلفانی: "جورینی ئەڕا شناسین زوان شیرینە كو باوە تاهیر"

ـ ئیرەج عیبادی: كورتە تێڕوانینێك لەسەر رووداوەكانی فۆرمالیستی شیعری مۆدێڕن بە شێوە یان مانا لابردن لە مۆدێرنیسم یان پۆست مۆدێرنیسمدا

ـ حەمەی كەریمی: نوێخوازی و دەركەوتەكانی لەشێعری نوێی كوردیدا

فێستیڤاڵی "دیداری هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵاتی كوردستان" رۆژانی ١٩، ٢٠ و ٢١ی مانگی بانەمەڕ لەهۆڵی كتێبخانەی زەیتوون لە پاركی سامی عەبدولڕەحمانی شاری هەولێر بەمەبەستی ناساندنی ئەدەبیاتی كوردستانی رۆژهەڵات و ئاشنا بوون و زیاتر لێك نزیك كردنەوەی كولتوور و ئەدەبیاتی نووسەران و رۆشنبیرانی بەشە جیاكانی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک