" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

فێستیڤاڵی فیلمی كوردی و پێشبڕكێی یەڵماز گونەی لە لەندەن بەڕێوە دەچێت

زایینی: ١٣-٠٥-٢٠١٣ - هەتاوی: ١٣٩٢/٠٢/٢٣ - ١٢:٢٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
فێستیڤاڵی فیلمی كوردی و پێشبڕكێی یەڵماز گونەی لە لەندەن بەڕێوە دەچێت
كوردستان میدیا: هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لەندەن و چوارەمین خولی پێشبڕكێی "یەڵماز گونەی بۆ كورتە فیلم" بە بەشداری بەرهەمی سینەماكارانی كورد و بیانی لە شاری لەندەن لەوڵاتی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.


بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لەندەن رایگەیاند، ئەو فێستیڤاڵە بە بەشداری فیلمە كوردییەكان كە بەرهەمی سینەماكارانی كورد و بیانین، لە سێ بەشی فیلمی بڵیندی سینەمایی، فیلمی دیكۆمێنتی (بەڵگەنامەیی)، ئەنیمەیشن و كورتە فیلم، بە ناوەڕۆكی چیرۆكی و دیكۆمێنتی لە رۆژانی ١٥ تا ٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٣ لە سینەمای "پیكچەرهاوس" لە ناوچەی هەكنی لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوە دەچێت.


پێشبڕكێی "یەڵماز گۆننەی بۆ كورتە فیلم" لە لایەن فیستیڤاڵی فیلمی كوردی لە لەندەنەوە، بۆ بیر هێنانەوەی یادی دەرهێنەری گەورەی كورد یەڵماز گونەی، ساز دراوە.



فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لەندەن یەكێكە لە گەورەترین فیستیڤاڵەكانی فیلمی كوردی لە سەرتاسەری دنیا و هەر دوو ساڵ جارێك بە نمایش كردنی بەرهەمی فیلمی بڵند، كورتە فیلم و فیلمی دیكۆمێنتی لە جۆری دیكۆمێنتی و درامی بە ناوەرۆكی كوردستان و كوردەكان بەرهەمی سینەماكارانی كورد و بیانی لە شاری لەندەن بەڕێوە دەچێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک