کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڕەشەی عەرەبستان لە رێژیمی ئێران

17:07 - 14 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: نایف عەبدولعەزیز، وەلیعەهدی عەرەبستانی سعوودی، پاڵپشتیی دەوڵەتەکەی لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی سەبارەت بە سێ دوورگەی کەنداو دەربڕی.


ناوبراو لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی فارس، هەڕەشەی لە رێژیمی ئیسلامیی ئێران کرد کە لەوە زیاتر هەڕەشەی رێژیمی ئێران لەهەمبەر وڵاتانی عەرەبیی ناوچەکە قەبووڵ ناکات.
وەلیعەهدی عەرەبستان گوتی: هەر کام لە ئەندامانی ئەنجومەن، لەلایەن هەر وڵاتێکەوە زیانیان پێ بگات، تێکڕای ئەندامانی ئەنجومەن زەرەرمەند دەبن.
نایف عەبدولعەزیز، لە هەمبەر دەستێوەردانی رێژیمی ئێران لە کاروباری ناوخۆی بەحرەین هەڵوێستی گرت و رێژیمی ئێرانی بە داگیرکەری ٣ دوورگەی ئەبومووسا، تونبی گەورە و چووکە، لەقەڵەم دا.
قەیرانی نێوان رێژیمی ئێران و بەحرەین پاش پاڵپشتیی رێژیمی ئێران لە شیعەکانی ئەو وڵاتە توندتر بووەوە و بە سەردانی ئەحمەدی‌نژاد بۆ دوورگەی ئەبوومووسا و هەڵوێستی ئیمارات بارودۆخی ناوچەکەی ئاڵۆزتر کردەوە.
رێژیمی ئێران و ئیمارات چەندین ساڵە لەسەر خاوەنداریەتیی سێ دوورگەی تونبی گەورە و چووکە و ئەبوومووسا کێشەیان هەیە.