كوردستان میدیا: شاندێكی حیزبی دێمۆكرات بەسەرپەرستی بەڕێز مستەفا هیجری سەردانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد و لەلایەن شاندێكی كۆمەڵەوە بەسەرپەرستی بەڕێز عومەر ئیلخانی زادە، پێشوازیی لێكرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٢٤ی بانەمەڕ دوو شاندی حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان پێكەوە كۆبوونەوە و لەوێدا باس لەهێندێپرسی پێوەندیدار بە كورد و ناوچەكە كراوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا بەڕێز مستەفا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات و بەڕێز عومەر ئیلخانیزادە هەریەك لەسەر كۆمەڵیك پرس و بابەتی رۆژ و پێوەندیدار بە پرسی كورد لەهەر چوار پارچەی كوردستان و دۆخی ئێستای ئێران و ناوچەكە، وەك پرسی بە ناو هەڵبژاردن لەئێران، بارودۆخی كورد لەهەر پارچەیەكی كوردستان، پرسی هاوكاری هێزە كوردستانییەكان، دوان.
لەبەشیكی دیكەی ئەو دانیشتنەدا لێكدانەوەیەك بۆ رەوشی سیاسی، ئابووری و كێشەكانی ناو باڵەكانی رێژیم لەناوخۆ و ناوچەكەدا كرابوو و هەر دوو لا لەو باوەڕەدابوون، كە رێژیمی ئیسلامی ئێران بە هۆی سیاسەتە هەڵەكانی خۆی رۆژ بە رۆژ زیاتر تووشی قەیران دەبێت و توانای چارەسەری ئەو قەیرانە ناوخۆیی و ناوچەیانەی نییە چونكە بە هۆی ئاڵوگۆڕەكانی ناوچەكە ئەو كارتە فشارانەی كە یاری پێدەكرد خەریكە لەدەستی دەدات ولەلایەكی دیكەوە گوشارە ئابوورییەكان، كێشەی نێو قۆڵەكانی رێژیم بە هۆی بەرژەوەندی گرووهی خۆیان و سەركوتی بێبەزیانەی خەڵكی ئێران بەگشتی و بە تایبەت نەتەوەكانی ئێران لەئاستی ناوخۆ و ناوچەكە زیاتر تەریك كەوتۆتەوە.
سەبارەت بە پرسی شانۆی هەڵبژاردن لەرێژیمی ئیسلامی ئێراندا سەرەڕای پڕوپاگەندە و بازار گەرمییەكان بە هۆی هێندێك مۆرەی رێژیم كە هەوڵی پاراستن و درێژكردنەوەی ماوەی تەمەنی كۆماری ئیسلامی دەدەن هەر دوو لایەن هاوڕا بوون لە سەر ئەوەی كە هەڵبژاردنەكان هیچ ئاکامێکی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا لێ ناکەوێتەوە و پێویستە لەو بوارەدا رۆشنگەری زیاتر بە خەڵکی بدرێت.
لەلایەكی دیكەوە شاندی حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەسەر پێویستی هاوهەڵویستی و هاوفكری و دیتنەوەی رێكاری گونجاو بۆهاوكاری زیاتری نیوان هێز و لایەنەكانی كوردستانی ئێران هاوڕا بوون وپێیان وابوو كەدەبێبە كردەوە هەوڵی جیدی بۆ ئەو پرسە بدرێت.