کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژران و بریندار بوونی ١١ هاووڵاتی لە سەردەشت

23:50 - 14 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: تەقەی هێزەکانی رێژیم لە سەردەشت کوژرانی ٤ کۆڵبەر، ٤ نیزامی و بریندار بوونی ٣ نیزامیی دیکەی لێکەوتەوە.


بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ١٤ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران لە گوندی شێخە سووری سەربە ناوچەی ئالانی سەردەشت، کۆمەڵێک کۆڵبەر و کاسبکاری سەر سنووریان داوە بەر دەسڕێژ و لە ئاکامدا ٤ کەس لەو کۆڵبەرانە کوژران.
بەپێی ئەم راپۆرتە، یەکێک لە چەکدارەکانی رێژیمی ئێران، لەهەمبەر کوشتنی کۆڵبەران هەڵوێستی گرتووە و ئەمەش بۆتە هۆی ئەوە کەلە نێوان هێزەکان شەڕ و تێکهەڵچوون بێتە ئاراوە و لە ئاکامدا ٤ کەس لەو نیزامییانە کوژران و ٣ی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەکە لە زاری شایەتحاڵانی رووداوەکەوە نووسیویەتی، خەڵکی گوندەکانی ماراغان و شیخە سوور لەمەڕ کوشتنی ئەو چوار کۆڵبەرە کوردە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و ئێستاش کەش و دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزە.