کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کورتە فیلمی سینەماكارێكی كورد لەفێستیڤاڵی فیلمە رەشەكانی ئاڵمان نمایش كرا

18:25 - 31 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: ئەنیمەیشێنی سێبەرەكان لەدوایین بیرەوەری رووباردا لەدەرهێنانی رەزا محەممەدی سینەماكاری كورد لە ١٣مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمە رەشەكانی بێرلین لەئاڵمان نمایش كرا.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمە رەشەكانی بێرلین بە بەشداری بەرهەمی سینەماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لەچەندین بەشی پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی دا، بەڕێوەچوو و بڕیارە ئەم بەرنامەیە لە ئەمەریكاش بەڕێوە بچێت.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی کردەوە، كورتە فیلمی سێبەرەكان لە دوایین بیرەوەری رووباردا ساڵی رابردوو چووە قۆناغی كۆتایی بەشی پێشبڕكێی فیلمە ئەنیمەیشنییەكانی ١٥ـەمین خولی جێژنی ساڵانەی سینەمای ئێران و لەگەڵ ٢٨ كورتە فیلمی ئەنیمەیشێنی دیكە لە سینەماكارانی ناودار و بەئەزموون و لاوی ئێرانی لە ركابەریدا بوو.


ئەم كورتە فیلمە دووەمین بەرهەمی ئەنیمەیشێنیی رەزا محەمەدییە كە ساڵی پار بۆ یەكەمین جار لە ١٥ـەمین فێستیڤاڵی ناوچەیی سینەمای لاوانی ئێرانی بە ناونیشانی كۆسالان لەشاری سنە نمایش كرا و لەلایەن ئەندامانی لێژنەی داوەرانەوە، تەندیسی فێستیڤاڵ و تابلۆی شانازیی پێ بەخشرا.