کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دروشمی \"مەرگ بۆ خامنەیی\" لەشاری سەحنە لەپارێزگای كرماشان + وێنە

23:16 - 1 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: لەبەرەبەریی شانۆی هەڵبژاردنەكانی سەركۆماریی رێژیمی ئێران لەسەر دیواری بەشێك لەئیدارەكانی رێژیمی ئێران لەشارستانی سەحنە دروشمی جۆراوجۆر نووسراوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەشارستانی سەحنە لەپارێزگای كرماشان دروشمی نەمان بۆ خامنەیی و بژی دكتور قاسملوویان نووسیوە.

ئەو شوێنانەی كە دروشمی لێ‌نووسراوە بریتین لە: دەفتەری ئیمام جومعە، كانوونی فەرهەنگی و هونەری، ئیدارەی سەپت و ئەحواڵ، هونەرستانی موتەهیری، قوتابخانەی گەورە ساڵانی ئازاد پسر و ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان.

ئەو دروشم نووسین و چالاكیانە لەبەرەبەری هەڵبژاردنەكانی سەركۆماریی رێژیمی ئێران بەڕێوە چووە.