کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری هەیئەتێكی حیزبی دێمۆكرات لەكۆنفرانسی دامەزراندنی بەرەی پێشكەوتنخواز لە ئاڵمان

14:34 - 2 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: هەیئەتێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بەشداریان لەكۆنفرانسی دامەزراندنی رێكخراوی بەرەی پێشكەوتنخواز (Progressive Alliance) كە لەژێر ناوی ئاشتی، دادپەروەری و هەمبەستەگی لەشاری لایبزیگی ئاڵمان بەڕیوە چوو، كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شاندی حیزبی دێمۆكرات كە پێك هاتبوون لە، لوقمان ئەحمەدی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆكرات و بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی وڵات و هیوا بەهرامی، نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لەئەڵمان بەشداری كۆنفرانسەكە بوون. بیرۆكەی دامەزراندنی رێكخراوی پێشكەوتنخواز لەلایەن كۆمەڵێك حیزبی سۆسیال دێمۆكراتی ئورووپاوە هاتۆتە ئاراوە و پاش چەندین مانگ راوێژ و هەڵسەنگاندن لەگەڵ زۆربەی ئەندامانی سۆسیالیست ئینترناسیۆناڵ، بڕیاری دامەزراندنی درا.

زیاتر لە ٨٠ نوێنەری حیزبی ئەندامی سۆسیالیست ئینترناسیۆناڵ و هەروەها چەند حیزبێكی دیكە وەكوو حیزبی دێمۆكراتی ئەمریكا و كۆنگرەی نەتەوەی هیند بەشداری ئەو كۆنفرانسە بوون و تەنیا حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و یەكیەتی نیشتمانی كوردستان لەنێو حیزبە كوردییەكاندا بانگهێشتی كۆنفرانسەكە كرابوون.

ئامانجی سەرەكیی دامەزراندنی ئەم رێكخراوەیە پەرەپێدانی رۆڵ و كاریگەری حیزبە سۆسیال دێمۆكراتەكان لە سیاسەتی جیهان دایە.