كوردستان میدیا: فیلمی دواهەمین زستان لەدەرهێنانی سینەماكارێكی شاری سنە بەشداریی لەدوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا كرد.
فیلمی دوایین زستان لەدەرهێنانی سالم سەڵەواتی لەفێستیڤاڵەكانی كارلۆ واری لەچێك و شانگهای لەوڵاتی چین بەشداریی كردووە.
گۆڤاری سەردەم بڵاوی كردەوە، فیلمی دواهەمین زستان ماوەكەی ٧٥ خولەكە و بەسیستمی ئێچ دی لەلایەن كۆمپانیای ستاك فیلمەوە تۆمار كراوە.
ئەم فیلمە بەسەرهات و لێك دابڕانی ژن و پیاوێك بە ناوی كوێخا و باجی بۆ بینەر دەگێڕێتەوە كە وەك تەنیا رزگاربوانی گوندێكی دوورەدەست کە بە هۆی زۆربوونی ئاو وردە وردە كەوتووەتە ژێر ئاوەوە و دیار نەماوە.
سالم سەڵەواتی لەدایكبوی شاری سنەیە و كاری فۆتۆگرافێر و دەرهێنەری سینەماییە و وەك وێنەگری سینەمایی زیاتر لە ٣٠فیلمی كورت و ٥ فیلمی درێژی وێنە گرتووە و هەروەها ١١فیلمی كورت و دوو فیلمی درێژی بەرهەم هێناوە و خاوەنی دەیان خەڵات لە بوارە جیاجیاكانی كاری سینەما دایە.